Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

پاڵەوانەکەی پاریس لێی قەوماوە

Yariga App

یاریگا –

لە شەوە  مەزنەکەدا بۆ ماتڤی سافۆنۆڤ کە تێیدا پاریس سان جێرمانی کردە پاڵەوانی جامی کیشوەرەکان بۆ یانەکان، ئەو گۆڵپارێزە تووشی پێکان هاتووە.

120 خولەکی یارییەکە 1-1 لەنێوان پاریس و فلامینگۆی بەڕازیلی کۆتایی هات، بەڵام سافۆنۆڤ بوو وەک فریادڕەس توانی 4 لێدانی سزای فلامینگۆ بگەرێنێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان کە لە لێدوانەکانی لویس ئێنریکی وەریانگرتوە، گۆڵپارێزە ڕووسیەکە لە کاتی لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا دەستێکی شکاوە.

ئێنریکی پێی وایە لە سێیەم لێداندا سافۆنۆف تووشی ئەو پێکانە هاتووە.

بۆ زانین، جگە لەوەی نازناوەکەی بۆ یانەکەی بردەوە، هاوکات ئەو گۆڵپارێزە بووه یەکەمین گۆڵچی له مێژووی تۆمارەکانی پاڵەوانێتیەکی فیفا بتوانێ  چوار لێدانی سزا بگەڕێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button