لە گەڕی سێیەمی خولی پلە یەکی کوردستان دوو یانە یاریی خاوێنیان کردووە
ئامار و داتای گەڕی سێیەمی خولی پلە یەکی کوردستان

یاریگا –
دوو یانە لە گەڕی سێیەمی خولی پلە یەکی کوردستان یاریی خاوێنیان کردووە و زۆرترین رێژەی گۆڵیش تۆمار کراوە.
لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 26 گۆڵ تۆمار کراوە، 12 گۆڵ لە گێمی یەکەم و 14 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕە رەشاد فازڵ یاریزانی شەقڵاوە لە حولەکی سێ بەرامبەر تەناهی تۆماریکرد، گەورەترین سەرکەوتنیش شەقڵاوە بەدەستیهێنا و 7 _ 1 لە تەناهی بردەوە.
پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی سێیەمی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتیان کردووە، هەریەک لە رەوەند عەجیل لە هەولێر، مستەفا نەجیب لە کۆیە، بێوار حەسەن لە سۆران، هاوکار رەزا لە بابان لەگەڵ ئارش قەدیری لە چەمچەماڵ هیچ گۆڵێکیان لێ نەکرا و کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد.
رێژەی بەرزکردنەوەی کارتی رەنگا و رەنگ لەلایەن ناوبژیوانانەوە زۆر تربووە بەراورد بە گەڕەکانی پێشووەر، لە گەڕی سێیەم 36 کارتی زەرد و دوو کارتی سوور بەرز کراوەتەوە، هەردوو یانەی شەقڵاوە و تەناهی یاریی خاوێنیان کردووە و هیچ کارتێکیان وەرنەگرتووە.



