🎥: ئێندریک و ڤینیسیوس هاندەرانی ریال مەدرید تووڕە دەکەن

یاریگا –
ڤیدیۆیەکی کورسی یەدەکی ریال مەدرید، لەو کاتەی ریال مەدرید گۆڵی لێدەکرێت، هاندەران و رۆژنامەنووسەکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.
یاریی ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر تالاڤێرا، بووە بابەتی سەرەکی “ئێل چیرینگویتۆ” و رۆژنامەنووسانی ئیسپانیا و هەمووان بە رەفتاری ڤینیسیوس و ئێندریک توشی سەرسوڕمان بوون و رەفتارەکەیان بە زەنگی ئاگادار کردنەوە وەسف کرد.
تالاڤێرا کە یانەیەکی پلە سێی ئیسپانیایە لە یاریگای خۆیان ئەرکی مەدریدییەکانیان قورسکردبوو و ریال مەدرید لە کاتی زیادکراودا کێشەی زۆری هەبوو و لە خولەکی 91 گۆڵی دووەمیان لێکرا و جیاوازی گۆڵەکانیان کەم کرایەوە، لە ئەنجامدا یارییەکە 3-2 لە بەرژەوەندی لۆس بلانکۆس کۆتایی هات. بەڵام ئەو وێنانەی کە ئێل چیرینگویتۆ ئاشکرای کرد، زەنگی ئاگادار کردنەوەی لەناو مەدرید لێداوە، بەتایبەتی لەسەر بەرپرسیارێتی ئەستێرەکان و رۆڵی ڤینیسیۆس لەم کاتە هەستیارەدا.
ئیدۆ ئەگویرێ، رۆژنامەنووسی نزیک لە ریال مەدرید، بە راشکاوی و بە ئاشکرا باسی “راستی ئێستای ژووری جلگۆڕینی مەدرید”ی کرد. بە گوتەی ئەو، هەندێک یاریزان نە لە رووی جەستەییەوە هەوڵ دەدەن و نە لە رووی دەروونییەوە لە دۆخێکی گونجاودان.
ئاگویرێ جەختی لەوە کردەوە کە تەنیا یەک کەس هەیە کە لە هەموو شتێک تێدەگات و لە هەموو خولەکێکدا بە تەواوی دەیەوێت دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات، ئەویش چابی ئاڵۆنسۆیە. بەڵام ئەوەی مشتومڕی درووست کرد گۆڵی دووەمی تالاڤێرا بوو و راستی ژووری جلگۆڕینی ریال مەدریدی ئاشکرا کرد. ڤینیسیوس و ئێندریک کاتێک گۆڵی دووەمیان لێدەکرێت کاردانەوەی چاوەڕواننەکراویان هەبوو و پێکەنین، ئەمەش هاندەران و میدیاکانی نزیک لە یانەکەی نیگەران و تووڕە کردووە.
🚨 BREAKING:
Vinicius and Endrick are laughing on the bench after Talavera scored his second goal!!!
The score is 3-2 and it’s the 91st minute and Xavi and the team are tense and Vinicius and Endrick are laughing!!!!
What do you think??!!!!!! pic.twitter.com/9gSWtKifvJ
— Topskills Sports UK (@topskillsportuk) December 19, 2025
خۆسێ لویس سانچێز کە خۆی لە یاریگا بوو، ئەم ساتەی بە “قبوڵنەکراو” وەسف کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانە لاوەکان بە هەموو توانایانەوە شەڕیان کرد، بەڵام بەشێک لە یاریزانە یەدەگەکان دۆخەکەیان ئاڵۆزکردبووە. بەگوتەی سانچێز، ریال مەدرید لە نووسینی “لاپەڕەیەکەی رەشی” دیکە لە مێژووی جامی شای ئیسپانیا نزیک بووەتەوە.
ئەم کاردانەوەیەی یاریزانان لەسەر کورسی یەدەک، هێمای ژوورێکی جلگۆڕین بوو کە ئەستێرەکانی تا ئێستاش هەستی بەرپرسیارێتییان نییە و بەروونی دۆخی ئاڵۆزی یانەکەیان ئاشکراکرد.



