Loading...
کوردستانگرنگترین

کەی ناوی زاخۆ دەچێتە گینس؛ یانەکە وەڵامی یاریگا دەداتەوە

دەستکەوتێکی دیکەی مێژوویی

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ سەرجەم رێکارەکان بۆ تۆمارکرانی ناوی لە پەرتووکی گینس تەواو دەکات.

دوای ئەوەی تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونێکی وردی کرد و بۆی دەرکەوت زاخۆ بەهۆی ئەوەی لە خەڵاتەکانی زە بێست زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و ریکۆردەی هاندەرانی ئەرجەنتینی شکاندووە، دەتوانێت ناوی لە گینس تۆمار بکات.

ئەمڕۆ دڵژار عەدنان، ئەندامی دەستەری کارگێڕی زاخۆ بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند سەرجەم رێکارە فەرمییەکانیان تەواوکردووە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایین.

سەرجەم بەڵگە و زانیارییە فەرمییەکانی خۆمان پێشکەشی گینس کردووە، چاوەڕوانین وردبینی بکەن و پاشان ناوی زاخۆ لە پەرتووکە مێژووییەکە تۆماربکەن.

چوارشەممەی رابردوو 17ـی دێسێمبەری 2025 تۆڕی وەرزشی یاریگا لە بەدواداچوونێکی وردا روونیکردەوە، یانەی زاخۆ دەتوانێت ناوی خۆی لە پەرتووکی گینس تۆمار بکات.

دوای بەدواداچوونەکەی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی زاخۆ سوپاسی یاریگای کرد و رایانگەیاند راستەوخۆ هەنگاوی فەرمی بۆ تۆمارکردنی ناوی یانەکە لە پەرتووکی گینس دەنێن.

بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا ناوازە و بەجێیە، هەنگاوەکان دەستپێدەکەین

ئەمڕۆ یانەکەی پرا دەلال داواکارییەکەی پێشکەشی گینس کردووە و هەرکاتێک بەڵگەکان پشتڕاستکرانەوە، گینس ناوی زاخۆ تۆماردەکات.

ماڵپەڕی فەرمی فیفا بەفەرمی ئاشکرایکرد، هاندەرانی زاخۆ ریکۆردێکی مێژوویان تۆمارکردووە و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵ 2.7 ملیۆن دەنگیان کۆکردووەتەوە و ریکۆردەکەی هاندەرانی ئەرجەنتینیان شکاندووە، کە هاندەرانی ئەرجەنتین لە 2022، 656 هەزار دەنگیان کۆکردبووەوە.

هاوکات فیفا ئاماژەی بەوەش کردووە، هاندەرانی زاخۆ زیاتر لە 13 ملیۆن خاڵیان کۆکردووەتەوە و %54ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

ناوی زاخۆ لە گینس تۆمار دەکرێت؟

تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی وردی بۆ بابەتەکە کردووە، بۆمان دەرکەوتووە یانەی زاخۆ دەتوانێت بەفەرمی ناوی لە گینس تۆمار بکات و بڕوانامەی فەرمی وەربگرێت.

بەدواداچوونی یاریگا؛ زاخۆ ناوی لە گینسی تۆمار دەکرێت؟

 

بابەتی زیاتر

Back to top button