Loading...
ئه‌وروپاعێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا ئاشکرای دەکات؛ یاریزانێکی پێشووی چێڵسی لە رێگای دهۆکە

دهۆک دەیەوێت بە یاریزانێکی گەورەی ئەوروپا بەرگرییەکەی به‌هێز بکات

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی دهۆك ده‌یه‌وێت هێلی به‌رگری تیپه‌كه‌ی به‌هێز بكات و له‌ مێركاتۆی زستانه‌ هه‌وڵی گۆرانكاری گه‌وره‌ له‌ تیپه‌كه‌ ده‌دات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاری دەستکەوتووە کە یانەی دهۆک بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری بۆ قۆناخی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەنگاوێکی گەورەی ناوە و ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش ئیزاك سیوانکامبۆی بەرگریکارێکی به‌ ئەزموونی سویدی کردووە.

ئامانجەکە کێیە؟

بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا، یانەی دهۆک گرێبەستی پێشکەش بە ئیزاك سیوانکامبۆ کردووە، ئەم یاریزانە تەمەن 29 ساڵە، خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لە خولە ئەوروپییەکان.

بۆچی دهۆک ئەم یاریزانەی دەوێت؟

دهۆک بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت بتوانێت له‌ چه‌ند شوێنێكی به‌رگری یاریی بكات، ئیساک بەهۆی هێزی جەستەیی و توانای یاریکردن لە چەندین شوێنی بەرگری، دەتوانێت چارەسەری چەندین کێشەی هێڵی دواوەی یانەکە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، گفتوگۆکان بەردەوامن و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا وەڵامی کۆتایی یاریزانەکە بگاتە دەست كارگێری یانەی دهۆک.

یاریزانه‌كه‌، وڵاتنامه‌ی سویدی هه‌یه‌ و بە رەچەڵەک کۆنگۆییه‌ له‌ دڵی به‌رگری و بەرگریی راست هه‌ندێك جاریش وه‌ك ناوه‌رستكارێكی به‌رگری یاریی بكان.

وێستگە گرنگەکانی ژیانی وەرزشی:

ئیساک خاوەنی سیڤییەکی بەهێزە کە وایکردووە ببێتە ئامانجی یانەی دهۆک:

  1. چێڵسی : لە تەمەنی لاویدا لە ئەکادیمیای چێڵسی و تیمی خوار 21 ساڵانی چێڵسی یاری کردووە و لە قوتابخانەی تۆپی پێی ئینگلیزی پێگەیشتووە.
  2. ماڵمۆی سویدی: یاری بۆ یانەی ماڵمۆ کردووە کە یه‌كێك له‌ گەورەترین یانەكانی سویدە.
  3. مۆلدەی نەرویجی: ئەزموونی لە خولی نەرویجیش هەیە لەگەڵ یانەی مۆلدە.
  4. یانەکانی تر: یاری بۆ یانەکانی  برێده‌ی هۆڵەندی و دێربی كاونتیی ئینگلیزی و سورسیی سویدی کردوو

ده‌ستكه‌وته‌كانی:

ئیزاك له‌گه‌ڵ لاوانی یانه‌ی چێلسی له‌ وه‌رزی 2013-2014 نازناوی جامی ئینگڵته‌رای به‌ده‌ستهێناوه‌ هه‌ر له‌م وه‌رزه‌ نازناوی لاوانی پڕێمه‌رلیگی بردووته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button