
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی یونس سلێمان وەک راهێنەری نوێی ئاکرێ دەستنیشانکرا.
یونس سلێمان پێشتر راهێنەری یانەکانی ئاکرێ، برایەتی، کۆیە، نەورۆز و رانیە بووە، ئەمڕۆ بەفەرمی گەڕایەوە یانەی ئاکرێ.
دوێنێ هەینی 19ـی دێسێمبەری 2025 ئاکرێ لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان 1-1 لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر یەکسانبوو.
دوای یارییەکە هێور مستەفا، راهێنەری یانەکە بەهۆی ئەنجامە خراپەکان دەستیلەکارکێشایەوە و یانەکەش دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەنکرد.
ئاکرێ لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لەکۆی هەشت یاریی تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەکسانبووە و یارییەک دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ پلەی نۆیەمی گرتووە.



