Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V سێڤییا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی 17 لالیگای ئیسپانیا ریال مەدرید لە كۆتا یاریی ساڵی 2025 میوانداری سێڤییا دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڤییا بكات،لە میانی یارییەكانی گەڕی حەڤدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا لە كۆی 17 یاریی لە 12یاریی براوە بووە، سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا سێڤییا لە كۆی 16 یاریی شەش یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ ئێندریک، كارێراس، میلیتاو، ترێنت ئارنۆڵد، كارڤاخال و ڤاڵڤێردی رووبەرووی سێڤییا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا سێڤییا بە بێ ڤارگاس، ئادەمس، ئازپیلیكویتا و كواسی رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی، رودیگەر، هاوسن، گارسیا

 چوامینی، گولەر

رۆدریگۆ، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس

كیلیان ئێمباپێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سێڤییا

ڤلاچۆدیمۆس

ئۆسۆ، لۆپێز، ماركاو، كاردۆسۆ

كارمانا، ئاگومێ، مێندێ، سوازۆ

سانچێز، رۆمێرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button