Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئێڤەرتن V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

یارییەكانی گەڕی حەڤدەیەمی پرێمەرلیگ بەردەوامە و لە یارییەكی دیكەدا ئێڤەرتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵی پێشەنگی پرێمەرلیگ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئێڤەرتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 17 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئێڤەرتن لە كۆی 16 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 7 یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ لە كۆی16 یاریی 11 یاریی بردووەتەوە، سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكڕدنەوەی 36 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئێڤەرتن بە بێ كیرنان هۆڵ، كولمان، برانسوەیت، ئێندیای، ئێدریسا گوێی رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە بێ گابریێل ماگالایش، مۆسوكێرا، بێن وایت، ماكس دومان و كای هاڤێرتز رووبەڕووی ئێڤەرتن دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڤەرتن

پیكفۆرد

ئۆبرەین، تاركۆوسكی، كین، میكۆڵینكۆ

ئیرۆگبونام، گارنەر

دیبڵینگ، ئالكاراز، گرێلیش

باری

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

تێمبەر، سالیبا،  هینكاپێ، كالافیۆری

ئۆدیگارد، زوبیمێندی، رایس

ساكا، یۆكێرێش، ئیزێ

بابەتی زیاتر

Back to top button