
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی گەڕی حەڤدەیەمی پرێمەرلیگ تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی هەولێر تۆتنهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 17ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

تۆتنهام بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت و بە جۆرێک لە كۆی 16 یاریی تەنیا شەش یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا رێدز لە كۆی 16 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ هەشت یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 185جار رووبەرووبوونەتەوە، لیڤەرپوول 91 یاریی بردووەتەوە، تۆتنهامیش 50 یاریی و لە 44 یاریی یەكسان بوون.
تۆتنهام لە كۆتا 25 یاریی پرێمەرلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە (17 دۆڕان، 6 یەكسان ).
لیڤەرپوول هەردوو یارییەكەی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگی بە ئەنجامی 11- 4 لە تۆتنهام بردەوە.
لیڤەرپوول لە كۆتا 26 یاریی پرێمەرلیگ بەرامبەر تۆتنهام لە 25 یارییدا گۆڵیكردووە.
زۆرترین گۆڵ لە مێژووی پرێمەرلیگ لە رووبەڕوونەوەكانی نێوان لیڤەرپوول و تۆتنهام كراوە ( 206 گۆڵ ).
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
تۆتنهام بە بێ یۆدۆگی، سۆلانكی، مادیسن، كۆلۆسێڤسكی و بیسوما رووبەڕووی رێدز دەبێتەوە.
لیڤەرپوول بە بێ محەمەد سەڵاح، كۆدی خاكپۆ، جۆ گۆمێز، ئیندۆ و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی سپێرز دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام
ڤیكاریۆ
پۆرۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین، سپێنس
پاڵینیا، بێنتانكور
قودوس، سیمۆنس، ئۆدۆبێرت
ریچارلیسن
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
ئالیسن
برادلی، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز
خراڤنبێرخ، جۆنس
سۆبۆسلای، ماک ئالیستەر، ڤیرتز
ئێكیتیكی



