
یاریگا –
خوان لابۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، لە میانی خوانی کۆتایی ساڵی یانەکەی، بێدەنگی شکاند و بە توندترین شێواز وەڵامی فڵۆرێنتینۆ پێرێز و هێرشەکانی میدیای مەدریدی دایەوە، راستەوخۆ ریال مەدریدی بە دووڕوویی و تووشبوون بە گرێی دەروونی بارسێڵۆنا تۆمەتبار کرد.
هێرش بۆ سەر کەناڵی ڕیال مەدرید
لاپۆرتا لەبەردەم یاریزانان و بەرپرسانی یانەکەیدا، بەبێ ئەوەی ناوی لیال مەدرید بهێنێت بەڵام بە ئاماژەی زۆر ڕوون، گوتی،
“ئەوانەی دژایەتیمان دەکەن، خەریکی پیادەکردنی دووڕوویی و لووتبەرزییەکی زیاد لە پێویستن، ئەوان خاوەنی کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی خراپن کە تەنبا کاریان بڵاوکردنەوەی درۆ و ژەهراویکردنی کەشوهەوای وەرزشییە.”
🤬 Laporta, desatado contra el @RealMadrid
🤮 “Tienen un bodrio de televisión que solo vomitan mentiras e intoxican de manera constante y permanente”
❌ “Practican el cinismo y una prepotencia desmedida”
📻 #PartidazoCOPEpic.twitter.com/ltEcogy6C0
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) December 18, 2025
“ئیرەیی و دەسەڵاتی نەزان”
سەرۆکی بارسێلۆنا پێیوایە هۆکاری ئەم هێرشانە، ئاستبەرزیی ئێستای یانهكهیه و رایگهیاند،
“ئەم ئاستە بەرزەی ئێمە پێی گەیشتووین، بووەتە مایەی ئیرەیی بۆ ئەوان. ئەوانەی هێرشمان دەکەنە سەر، یاسا ئەخلاقییەکان پێشێل دەکەن نەک تەنیا یاسا وەرزشییەکان. ئەوان تێکەڵییەک دەکەن لە نێوان دەسەڵات و ستەمکاریی نەزانانە.”
لە چاوپێکەوتنێکی جیادا لەگەڵ کەناڵی (TVE)، لاپۆرتا زاراوەیەکی نوێی بەکارهێنا و گوتی،
“ئەوان تووشی نەخۆشیی هەوەسی درێژخایەنی بارسێلۆنا بوون. شەو و رۆژ تەنیا باسی نێگرێرا دەکەن، ئێمە سەد جار روونمان کردەوە و بەڵگەمان پێشکەش کرد کە پارەکە بۆ راپۆرتی هونەری بووە، بەڵام چونکە نەیانتوانیوە هیچ بەڵگەیەک لەسەر بەرتیل بدۆزنەوە، دەیانەوێت دۆسیەکە درێژ بکەنەوە.”
جیاوازی نێوان مەدرید و بارسێلۆنا
لابۆرتا بەم رستەیە جیاوازی فەلسەفەی دوو یانەکەی کورت کردەوە:
“لە مەدرید هەست بە دەسەڵات دەکەیت، بەڵام لە بارسێلۆنا هەست بە ئازادی دەکەیت.”
پەیامی دڵنیایی
لە کۆتایی قسەکانیدا، لاپۆرتا ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرد و رایگهیاند،
“هیوادارم لە بۆنهكانی سهری ساڵی داهاتووشدا هەمووتان ببینمەوە و پێکەوە ئاهەنگ بگێڕین. بژی بارسا و بژی کاتالۆنیا.”
ئەم لێدوانانەی لابۆرتا وەک وەڵامێکی راستەوخۆ دێت بۆ وتارەکەی دوێنێی فڵۆرێنتینۆ پێرێز، کە تێیدا رەخنەی توندی لە دۆسیەی ناوبژیوانان و نێگرێرا گرت بوو.



