
یاریگا –
فڵۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، لە میانی خوانێکی تایبەتی کە ئێوارەی هەینی لەلایەن یانەکەوە رێکخرابوو، پەیامێکی توند و یەکلاييکەرەوەی ئاڕاستەی یاریزانانی تیپی یەکەم کرد کە ئێستا چابی ءئاڵۆنسۆ سهرپهرشتیان دهكات.
بەپێی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، کەشوهەوای خوانەکەی ئەمساڵ جیاواز بوو لە ساڵانی رابردوو، و وتارەکەی پێرێزیش پڕ بوو لە داواکاری بۆ یەکڕیزی و گەڕانەوە بۆ بەهاکان.
هۆکاری پەیامە توندەکە
ئەم وتارەی پێرێز لە کاتێکدایە کە رەخنەکان لە یاریزانانی مێرێنگی زیادیان کردووە، میدیاکانی ئیسپانیا تیشکیان خستە سەر رووداوێکی مشتومڕاوی لە یارییەکەی چوارشەممەی رابردوو بەرامبەر تالاڤێرا لە جامی شا کە ریال بە زەحمەت3-2 بردیەوە.
کامێراکان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئەندریکیان لەسەر کورسی یەدەگ گرت کە بە دەنگی بەرز پێدەکەنین لە کاتێکدا تیپەکەیان لە کاتی زیادکراودا گۆڵی دووەمی لێ تۆمارکرابوو. ئەم رەفتارە و دەنگۆی گرژی نێوان ڤینیسیۆس و ئاڵۆنسۆ، دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.
🎄 El MENSAJE de FLORENTINO PÉREZ a los JUGADORES en la comida de Navidad del Real Madrid.
⚪️ “Aquí hay que luchar hasta el final y eso es lo que os pido”.
👉 “No podemos caer en la autocomplacencia”. pic.twitter.com/TjTqXNEYwT
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) December 19, 2025
پەیامەکەی پێرێز: بەرپرسیارێتی و مێژوو
سەرۆکی یانەی شاهانە لە وتارەکەیدا گوتی،
“هەمیشە بیرتان دەخەمەوە کە دەبێت ئەو بەهایانە لەبیر نەچن کە مێژووی 123 ساڵەی ریال مەدریدی لەسەر بنیات نراوە. هەموو ئەوەی بەدەستمان هێناوە بەهۆی کارکردن، قوربانیدان، رێز، و رۆحیەتی بەرەنگارییەوە بووە.”
هەروەها گوتیشی،
“بەشێک لە ریال مەدرید شەرەفێکی گەورەیە، بەڵام بەرپرسیارێتییەکی مەزنیشە، ئێوە لە دڵی ملیۆنان کەسدان و دەبێت وەک نموونە بن بۆ منداڵان لە سەرانسەری جیهان.”
“نابێت خۆتان بەدەستەوە بدەن“
پێرێز هۆشداریدا لەوەی یاریزانان تووشی خۆبەگەورەزانین ببن و رایگهیاند،
“لەم یانەیەدا ناتوانین بکەوینە داوی رازیبوون لە خۆمان. لێرە دەبێت تا کۆتایی بجەنگن، ئەمە ئەو شتەیە کە لێتان داوا دەکەم: هەر کەسێک ئەم درێسە لەبەر دەکات، نابێت تا چرکەی کۆتایی خۆی بەدەستەوە بدات.”
ژمارەکان
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، پێرێز ئاماژەی بەوە کرد کە یانەکە لە 15 ساڵی رابردوودا 58 نازناوی بەدەستهێناوە 30 نازناو لە تۆپی پێ و 28 لە باسکە، ئێستادا خاوەنی 660 ملیۆن هاندهره لە سۆشیاڵ میدیا، بۆیە دەبێت ئەم شکۆمەندییە بپارێزرێت.



