
یاریگا –
لە یەكەم یاریی گەڕی 17 پرێمەرلیگ نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 بە كاتی هەولێر نیوكاسڵ لە یاریگای سەینت جەیمس پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 17 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

نیوكاسڵ لەم وەرزەدا بە ئاستێكی تەواو نا جێگیردا تێدەپەڕێت و بە جۆرێک لە كۆی شازدە یاریی تەنیا شەش یاریی بردووەتەوە، چوار یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی 12 پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا چێڵسی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 16 یاریی هەشت یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نیوكاسڵ بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان و بە بێ دان بێرن، لیڤرامینتۆ، بۆتمان، ئۆسولا، تریپیێر، لاسێلس و كرافس رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.
چێڵسی بە بێ ئیستیڤاو، لیام دێلاپ، رۆمیۆ لاڤیا، ئیسوگۆ و كۆڵویل رووبەڕووی نیوكاسڵ دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
رامسدەیڵ
میڵی، تیاو، شار، هاڵ
تۆنالی، گویمارێش، رامسی
ئیلانگا، ڤۆڵتمادە، گۆردن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
جەیمس، چالۆبا، فۆفانا، كۆكۆرێیا
كایسێدۆ، ئێنزۆ فێرناندێز
نیتۆ، پاڵمەر، گارناچۆ
جواو پێدرۆ



