دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید و بارسێلۆنا دوو یاریزان دەگوازنەوە و مان یونایتد لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە نزیکە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد لە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەنتوان سێمێنیۆ، ئەستێرەی بۆرنمس پێش رکابەرەکانی کەوتووە و ئێستا بەربژێرەی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە – i Paper
ناپۆلی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆبی مەینوو، یایزانی مانچێستەر یونایتد چڕکردووەتەوە – دەیلی مەیڵ
بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی لە خواستنەوە بکاتە گرێبەستێکی درێژخایەن – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
پێناچێت بایرن میونشن لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی نیکۆڵاس جاکسن لە خواستنەوە بکاتە گرێبەستێکی درێژخایەن – بیڵد
لەم هەفتەیە رێکارەکانی گواستنەوەی ئێندریک بۆ لیۆن کۆتاییان دێت – لێکیپ
بۆرنمس لە ئەگەری رۆیشتنی ئەنتوان سێمێنیۆ، گرێبەست لەگەڵ بێرنان جۆنسن، یاریزانی تۆتنهام واژۆ دەکات – تیم تۆک
ریال مەدرید دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە هێڵی ناوەڕاستی بەهێز بکات و روبن نێڤێش، ناوەڕاستکاری هیلالی سعوودی ئامانجێکی یانەکەیە – فیچاخێس
مانچێستەر یونایتد، نیوکاسڵ و ئاستۆن ڤێلا ئارەزووی گواستنەوە دێنزیڵ دومفرێس، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی ئینتەر میلان دەکەن – تیم تۆک
بارسێلۆنا گرێبەست لەگەڵ ئاجای تاڤارێسی نەرویجی (15 ساڵان) واژۆ دەکات کە یاریی بۆ هەڵبژاردەی لاوانی ئینگلتەرا کردووە – سەن
چێڵسی لە ئەگەری رۆیشتنی ئێنزۆ مارێسکا، گرێبەست لەگەڵ زینەدین زیدان یاخود سێسیک فابریگاس واژۆ دەکات – کاوت ئۆفساید



