Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح داوای لێبووردن لە یاریزانانی هاوڕێی دەکات

سەڵاح دۆخەکەی ئاسایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح داوای لێبووردن دەکات، دوای ئەوەی پەیامێکی ئاگرینی دژی ئاڕنە سڵۆت و لیڤەرپووڵ بڵاوکردەوە.

ئەفسانەکەی میسڕ لە یاریی بەرامبەر لیدز یونایتد لە پێکهاتەی یانەکەی دوورخرایەوە و لە لێدوانێکدا رایگەیاند هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئارنە سڵۆتی راهێنەر نەماوە، دواتر بۆ یاریی بەرامبەر ئینتەرمیلانیش لە چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە، بەڵام هەفتەی رابردوو هێرشبەرەکەی لیڤەرپووڵ گەڕایەوە پێکهاتەی یانەکە و بەرامبەر بڕایتن ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و ئەسیستێکی کرد. لەدوای یارییەکەش، سڵۆت رایگەیاند هیچ کێشەیەکی لەگەڵ سەڵاح نییە تاوەکو چارەسەری بکات.

کێرتز جۆنز، ناوەڕاستکاری لیڤەرپووڵ، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتس، ئاشکرایکرد کە سەڵاح سەبارەت بە قسەکانی داوای لێبووردنی لە یاریزانانی یانەکە کردووە، یاریزانانی هاوڕێشی پشتیوانیان کردووە.

محمەد سەڵاح داوای لێبووردنی لێ کردین و گوتی ئەگەر قسەکانم کاریگەریی لەسەر هەریەکێکتان هەبووبێت، داوای لێبووردنتان لێ دەکەم.

من تەنیا لە ئەزموونی خۆمەوە دەتوانم دەربارەی ناسینی ئەو قسەبکەم، ئەو کەسێکە خۆی خاوەن بریاری خۆیەتی، دوای قسەکانی رەفتاری هەر وەک سەڵاحەکەی جاران بوو، ئەرێنی بوو و بەردەوام بەرامبەر هەمووان زەردەخەنەی لەسەر دەم بوو، هەمووانیش لەگەڵ ئەو وابوون، پێموایە بەهۆی حەزی بۆ بردنەوە ئەم رووداوە روویدا، ئەو دوا کەسیش نابێت.

پێموایە دەکرێ بە شێوازی دیکە مامەڵە لەگەڵ دۆخی لەم جۆرە بکرێت، بەڵام ئەگەر کوڕێکی باش حەزنەکات یارمەتی تیپەکەی بدات و تەنها لەسەر کورسی یەدەک دابنیشێت، پێموایە ئەوە کێشەیەکی زۆر گەورەترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button