Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چارەنووسی یانیک زاکری لەنێوان دهۆک و هەولێردا

Yariga App

یاریگا –

یانیک زاکری لە یانەی دهۆک یاخی دەبێت و داوای مافی دەستبەرداربوون دەکات، بەڵام یانەکەی رێگری لێدەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیوویەتی، یانیک زاکری داوای مافی دەستبەرداربوونی لە دهۆک کردووە و دەیەوێت هەڵۆکانی چیا جێبهێڵێت، بەڵام دهۆک بە یاریزانەکەی گوتووە تاوەکو شوێنگرەوەی نەدۆزینەوە دەستبەرداری نابن.

هەروەها یاریگا زانیوویەتی، هەر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەکانی هەولێر، نەجەف و قاسم بۆ گواستنەوەی لەسەر هێڵن، یانەکەی قەڵا و منارە ئامادەیە بۆ نیو وەرز 140 هەزار دۆلار بە زاکری بدات.

زاکری ئێستا لە دهۆک یاخی بووە، لە ئینستاگرام هەژماری دهۆکی ئەنفۆڵۆو کردووە، وێنەکانیشی سڕیووەتەوە و نایەوێت درێسی ئەو یانەیە بپۆشێتەوە.

یانیک لە ئینستاگرام ستۆرییەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسوییەتی: خیانەتم نەکردووە و هەرگیز نایکەم، بەڵام کە گووتم شتەکە کۆتایی هات ئەوا تەواو کۆتایی هات.

ئەو ستۆرییەی زاکری وا لەیەکدەدرێتەوە مەبەستی لە یانەی دهۆکە و دەیەوێت ماڵئاوایی لە یانەکە بکات.

یانیک زاکری کێیە؟

زاکری یاریزانێکی نەناسراو نییە و خاوەنی سیڤییەکی بەهێزە 34 ساڵە لە بنەڕەتدا یاریزانی باڵی چەپە، بەڵام توانای یاریكردنی لە باڵی راست و وەک هێرشبەری سەرەڕمیش هەیە.

دیارترین وێستگەی ژیانی وەرزشی، یاریكردنی بووە بۆ یانەی (مامیلۆدی سەنداونز)ـی باشووری ئەفریقا، کە لەگەڵیاندا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا و جامی سوپەری ئەفریقای بەدەستهێناوە.

لە عێراق زاکری شارەزایی تەواوی لە خولی عێراق هەیە، پێشتر یاری بۆ یانەی قوە جەوییە (2020-2021) کردووە، دواتر پەیوەندی بە نەوتی وه‌ست کردووە و دوایین وێستگەشی یانەی دهۆکە. له‌گه‌ڵ دهۆكیش نازناوی جامی عێراق و جای یانه‌كانی كه‌نداوی به‌ده‌ستهێناوه.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button