Loading...
ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

براوەی سەرجەم خەڵاتەكانی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی ” IFFHS ”

Yariga App

یاریگا

لە چەند رۆژی رابردوودا یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ( IFFHS)  براوەی خەڵاتی باشترینەكانی ساڵی 2025ی ئاشكراكرد.

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار ( IFFHS ) باوەڕپێكراوی فیفایە و ساڵانە باشترینەكانی جیهان دەستنیشاندەكات.

براوەكانی IFFHS بۆ ساڵی 2025:

باشترین یاریزان

عوسمان دێمبێلێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان بە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2025  دەستنیشانكرا.

باشترین یاریزانی خانمان

ئایتانا بۆنماتی، خانمە یاریزانی بارسێلۆنا بە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2025 دەستنیشانكرا.

باشترین یاریزانی لاو

لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا بە باشترین یاریزانی ژێر 20 ساڵان بۆ ساڵی 2025 دەستنیشانكرا.

باشترین گۆڵپارێزی جیهان

جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی پێشووی پاریس سانجێرمان و ئێستای مانچێستەر سیتی بە باشترین گۆڵپارێزی جیهان بۆ ساڵی 2025 دەستنیشانكرا.

باشترین گۆڵپارێزی خانمان

هانا هامتن، گۆڵپارێزی چێڵسی بە باشترین خانمە گۆڵپارێزی جیهان بۆ ساڵی 2025 دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button