Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە مێركاتۆی زستانە؛ مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەدات

چوار یانە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەكە دەدەن

Yariga App

یاریگا

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئانتوان سێمینیۆ، هێرشبەری گانای یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی دەستپێكردووە.

سێمینیۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی برێنتفۆرد بە بەهای 10.25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمسەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2030 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تێلیگراف، مانچێستەر یونایتد هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئانتوان سێمینیۆ دەستپێكردووە.

شەیتانە سوورەكان بۆ گواستنەوەی سێمینیۆ لەگەڵ یانەكانی مانچێستەر سیتی، تۆتنهام و لیڤەرپوول كێبڕكێ دەكات.

لە سەرەتای مانگی داهاتوو بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی سێمینیۆ دەبێتە 65 ملیۆن پاوەند.

سێمینیۆ لەم وەرزەدا بەشداری 16 یاریی كردووە و توانیویەتی 7 گۆڵ بكات و 3 گۆڵیش درووست بكات.

لەگەڵ بۆرنمس 105 یاریی كردووە و توانیویەتی 29 گۆڵ بكات و13 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button