
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیار لەسەر گرێبەستی ماركوس راشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەكەی دەدات.
راشفۆرد لە هاوینی رابردوودا بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.
هێرشبەرە ئینگلیزیەكە لەگەڵ بارسێلۆنا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و جێگای خۆی لە پێكهاتەی هانزی فلیكدا كردووەتەوە.
𝐍𝐨𝐭𝐢𝐜𝐢𝐚 𝐌𝐃
🏴 Rashford sube enteros para seguir en el Barça
✅ Se valora su aportación en goles y asistencias, su capacidad de intimidación a rivales y la competencia que genera
🖋️ @ffpolo https://t.co/XwKfbpbVd6
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) December 18, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، راشفۆرد زۆر نزیكە لەوەی لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.
رۆژ بە رۆژ چانسی مانەوەی راشفۆرد زیاتر دەبێت، هەمووان لە یانەكە دڵخۆشن بەو ئاستەی پێشكەشی دەكات هەروەها ئەو ركابەرییەی لە هێڵی هێرشبردندا درووستیدەكات.
بارسێلۆنا دەتوانێت بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی ماركوس راشفۆرد بكاتە هەمیشەیی.
یاریزانە 28 ساڵانەكە لەگەڵ بارسێلۆنا 23 یارییكردووە و توانیویەتی 7 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.



