Loading...
کوردستان

زاخۆ بۆ یارییەکەی بەرامبەر شێروانە لە توانای چوار یاریزانی بێبەش دەبێت

چوارقوڕنە لەبەردەم هەلێکی زێڕیندایە

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە بەردەم کێشەیەکی گەورەدایە و بۆ یارییەکەی بەرامبەر شێروانە لە توانای چوار یاریزانی تیپەکەی بێبەش دەبێت، چوارقوڕنەش لە بەردەم هەلی نزیک بوونەوە لە پێشەنگدایە.

لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان، هەینی ( 19ـی دیسێمبەری 2025 ) زاخۆ لە کەلار رووبەڕووی شێروانە دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە زاخۆ لە توانای چوار یاریزانی بێبەش دەبێت و کۆڕەنگ محەمەدیش  بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور بەرامبەر قەڵادزێ، ئەمڕۆ بەرامبەر زاخۆ یاریی ناکات.

هەریەک لە یاریزانانی زاخۆ  محەمەد حاجی و سەڵاح حەسەن بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان ناتوانن یاریی بکەن، یوسف ئەیوب و محەمەد ئەحمەدی گۆڵپارێزیش بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر، ناتوانن بەرامبەر شێروانە یاریی بکەن.

بە هۆی یەکسان بوونەکەی هەندرێن بەرامبەر رانیە، چوارقوڕنە لە بەردەم هەلێکی زێڕیندایە بۆ ئەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ هەندرێن کەم بکاتەوە بۆ یەک خاڵ، چوارقوڕنە لە یاریگای خۆی میوانداری رزگاری دەکات کە بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمی خولەکە دێت، چوارقوڕنەش 12 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

لە پیرمام پێشمەرگەی هەولێر میوانداری ئاکرێ دەکات، هەردی سیامەند، بەرگریکاری پێشمەرگە بە هۆی پێکانەوە یاریی ناکات، تەواوی یاریزانانی ئاکرێش بۆ یارییەکە ئامادەن بۆ یارییەکە، پێشمەرگەی هەولێر نۆ خاڵی هەیە لە ریزبەندی نۆیەمە، ئاکرێ هەشت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 10ـی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button