Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

تیاگۆ سیلڤا دەیەوێ بیسەلمێنێ لای ئەو تەمەن تەنها ژمارەیە

دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ سیلڤا لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیدا دەیەوێ بیسەلمێنێت دەتوانێت هێشتا دەتوانێت لەسەر سەکۆی ئەوروپی تواناکانی خۆی پیشان بداتەوە.

بەگریکارە بەڕازیلیەکە 20 ساڵ بەرلە ئێستا لە خولی وڵاتەکەیەوە کاروانە ئەرووپیەکەی دەستپێکرد. دیارترین ماوەشی لەو کیشوەرە لەگەڵ یانەکانی ئەیسی میلان (2009-2012)، پاریس سانجێرمان (2012-2020) و چێڵسی (2020-2024) کەلەگەڵیاندا چامپیۆنزلیگی بردەوە. دواتر لە رێگەی یانەی فلومینێنسی بگەڕێتەوە بۆ خولی بەرازیلی.

ئەم وەرزە یانەکەی پلەی پێنجەمی لە خولی وڵاتەکەی کۆتایی پێهێنا کە مسۆگەرکردنی پێگەی وەرگرتنی بلیتی بەشداریکردنە لە لیبەرتادۆرێس کە گەورەترین پاڵەوانێتی یانەکان لەسەر ئاستی  کیشوەری ئەمریکای باشوور.

ئەمڕۆ سیلڤا بە بڕیارێکی فەرمی جیابوونەوەی دەستبەجێی لە فلومینێنسی راگەیاند.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، تیاگۆ کە ئێستا تەمەنی 39 ساڵە، بۆ وێستگەی داهاتووی دەیەوێ جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button