Loading...
تێنسگرنگترین

چیرۆکێکی کاریگەر؛ باوکی جۆکۆڤیچ چۆن لەپێناو کوڕەکەیدا قەرزی لە تاوانبارەکان کردووە؟

Yariga App

یاریگا –

نۆڤاک جۆکۆڤیچ چیرۆکێکی تاڵ لەسەر دەستپێکی یاریکردنی تێنس دەگێڕێتەوە کە چۆن باوکی لەپێناویدا قەرزی لە خەڵکانی تاوانبار کردووە.

جۆکۆڤیچی سڕبی بە یەکێک لە باشترینەکانی مێژووی وەرزشەکە دادەنرێت کە خاوەنی 24 نازناوی گراند سلامی تاکەکەسییە و 8 جاریش باشترین تێنسزانی ساڵ دەستنیشانکراوە.

وەک زۆرێک لە کەسایەتیەکان بەتایبەت وەرزشوانان، سەرەتای جۆکۆڤیچیش گوڵڕێژ نەبووە. بەڵکوو بەهۆی نەبوونی و نەدارییەوە پڕ بووە لە چەرمەسەریی، بەجۆرێک، وەک لە ماوەکانی رابردوودا و لە تازەترین دیمانەیشدا ئاشکرای دەکات، باوکی, مانگی سێپتەمبەری ئەم ساڵ کۆچی دوایی کرد، کاتی خۆی قەزری بۆ کردووە لای پیاوانی خراپەکار تا بەشداریی لە پاڵەوانێتیەکی ئەمریکا بکات و دەڵێت

لە سەختترین کاتدا زەحمەتترین وەرزشم هەڵبژارد و تووشی خانەوەدەکەمم کرد. زۆرجاران گەشتم نەدەکرد لەبەرئەوەی پارەمان نەبوو. باوکم دەچوو وەک دەرۆزەی دەکرد یان دەچوو پارەی لە خەڵکانی خراپەکار قەرز دەکرد لە ساڵانی 1990. ئەمە بۆ ئێستا چیرۆکێکی خۆشە، بەڵام بۆ ئەوکات نا.

یەکەم جار تەمەنم 15 ساڵ بوو کە دەبوایە بچم بۆ ئەمریکا بۆ بەشداریکردنی لە رکابەرایەتیەکی سەرەتایی وەک جامی پادشا و ئۆرەنج بۆوڵ کە گەورەترین رکابەرێتی بوو بۆ خوار تەمەن 16 و 18 ساڵان. من بەو هیوایە لەگەڵ باوکم رۆشتم تا سپۆنسەرییەکم بۆ بدۆزرێتەوە یان گرێبەستم لەگەڵدا بکرێت لەلایەن یەکێک لە گەورە بریکارەکانەوە وەک ئای ئێم جی. ئەوەبوو باوکم چوو داوای پارە لە خەڵکی بکات، چونکە خۆمان نەمانبوو. داوای 5 هەزار دۆلاری دەکرد. ئەو پارەیەش دەبوو لە خەڵکانی خراپەکار وەرتبگرتایە، چونکە بانکەکان پێیان نەدەدایت.

جۆکۆ ئەوەش ئاشکرادەکات کە تەنانەت وەگرتنی پارەش لەو تاوانبارەکان یاسای خۆی هەبوو کە قازانج “سوود”یان دەخستەسەر، بەڵام چونکە خۆی و باوکی پەلەی گەیشتنیان بووە بە پاڵەوانێتیەکەی ئەمریکا، بۆیە بەجۆرێکیتر ناچارکراون قازانجی قەرزەکە زیاتربێت لەسەریان و دەڵێت

لە باوکمیان پرسی؛ چیە، پەلەتە؟ باوکیشم وتی پارەم ئەو پارەی لە ئێوەی داوای دەکەم پێویستمە بۆ کوڕەکەم. یاری تێنس دەکات و ئێمەش پلانمانە بچین بۆ ئەمریکا و لە ماوەی سێ مانگدا پارەکەتان بۆ دەگێڕمەوە. ئەوەبوو بە کاوکمیان وت خۆی سوودی قەرزەکە پێشتر 15% بووە، بەڵام چونکە تۆ پەلەتە ئەوا 25% دەخرێتەسەری بۆت. باوکیشم وتی باشە با وابێت، دەیبەم چونکە بژاردەیترم نییە.

من ئەو هەموو سترێسەی باوکمم لەبەرچاوە بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی پارەکە چونکە خەڵکانێک بە ئۆتۆمبێل دوایدەکەوتن، تەنانەت تەقە لێکردن لە پایتەخت لەو شوێنەی لێی دەژیاین. بۆیە ئەو شتانەی باوکم چەشتی تەنها قوربانیدان نەبوو بەخۆی، بەڵکوو وایکرد ئێمە بژین و پارێزگاریی لێدەکردین. هەروەها منی پاراست تا بگەم بە خەونەکەم و تێیدا بژیم، ئەویش ئەنجامدانی وەرزشێک کە زۆرترین خەرجی هەبوو لە وڵاتەکەمدا. ئەوانە شتانێکن کە من بۆ هەمیشە قەرزارباریم. بۆیە نە پارە نە هیچ شتێک ناتوانێ ئەو چاکەیە بداتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button