Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ رووداوێکی سەیر لەنێوان ڤان پێرسی و هاندەرانی فاینۆرد

Yariga App

یاریگا –

رۆبن ڤان پێرسی تووشی دۆخێکی نەخوازراو دەبێتەوە لەگەڵ هاندەرە هەڵچووەکانی فاینۆرد.

لە جامی هۆڵەندا فاینۆرد کە ڤان پێرسی لە مانگی فێبرایەری ئەم ساڵ راهێنەرایەتی گرتەدەست، 3-2 بە یانەی هیرینڤین دۆڕا و هاندەرانی هێندەیتر نائومێدکرد بەوپێیەی ئەنجامەکانیشی لە خولی ئەو وڵاتە جێگەی هیوا نییە بۆ رکابەرایەتیکردنی ئایندهۆڤنی پێشەنگ.

دوای یارییەکە هاندەران بە تووڕەییەوە گوازرشیان لە هەستی خۆیان دەکرد و لەو ساتەدابوو ڤان پێرسی دەچێتەلایان و مشتومڕێکی گەرم دروستدەبێت کە دواتر راهێنەرەکە پێش ئەوەی جێیان بهێڵێت، دەستدەکات بە چەپڵەلێدان.

هەڵچوونی ئەو هاندەرانە لەکاتێکدایە فاینۆرد دوو هەفتەی لەسەریەکە لە خولی هۆڵەندی بەخراپی دەدۆڕێت. ئێستا دوای 16 گەڕ، خاوەنی 34 خالە لە پلەی دووەم، بەجیاوازیی 9 خاڵ لە ئایندهۆڤنی پێشەنگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button