Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

داڤیدێ ئانچێلۆتی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

داڤیدێ ئانچێلۆتی لە یەکەمین ئەزموونی راهێنەرایەتیدا سەرکەوتنی تۆمارنەکرد و دوورخرایەوە.

داڤیدێ لەوەتەی ساڵی 2016 بڕوانامەی یوێفای پلەی A بۆ بواری راهێنەرایەتی بەدەستهێناوە و لەسەر ئاستی پۆلەکەی یەکەم بووە. هەر لەو ماوەیەشدابوو وەک یاریدەری باوکی لە بایرن میونشن ئەرکی پێسپێردرا. پاشان لە ناپۆلی. دیارترین ئەزموونیشی لەگەڵ ریال مەدرید کە قۆناخێکی زێڕینی لەگەڵ ئانچێلۆتی باوکدا بۆخۆیان نووسیەوە.

لەگەڵ جیابوونەوەیان لە ریال کاتێک باوکی هاوینی رابردوو پۆستی هەڵبژاردەی بەرازیلی وەرگرت، داڤیدێ لە بەرازیل پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بۆتافۆگۆی ئەو وڵاتەی وەرگرت، بەڵام دوای پێنج مانگ لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.

بۆتافۆگۆ پلەی لە پلەی شەشەمی خولی بەرازیلی کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا. داڤیدێ لەو ماوەیەدا 33 یاریی راهێنەری یانەکە بوو، تەنها 15 بردنەوەی تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button