Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شۆک؛ پێپ گواردیۆلا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو دەدات

شوێنگرەوەی دەستنیشانکراوە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی ماڵئاوایی دەکات و یانە ئینگلیزییەکە ئامادەکاری بۆ قۆناخی دوای پێپ دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، سەرچاوەیەک لە یانەی مانچێستەر سیتی پێی راگەیاندووە، بە ئەگەرێکی زۆر پێپ گواردیۆلا لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە پۆستەکەی دەهێنێت و مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک، مانچێستەر سیتی خۆی بۆ رۆیشتنی گواردیۆلا ئامادەکردووە و بڕیاریداوە، ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی بکاتە شوێنگرەوەی فەیلەسووف.

مارێسکا هەفتەی رابردوو بە ئاشکرا رایگەیاند لەگەڵ ئیدارەی چێڵسی ئاسوودە نییە و ئێستا ناخۆشترین ساتی کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەکە بەسەدەبات.

پێپ گواردیۆلا سەرەڕای ئەوەی تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە بەڵام دەیەوێت پشوویەک وەربگرێت و واز لە پۆستەکەی بهێنێت.

ئێنزۆ مارێسکا لە هاوینی 2024 پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی وەگرتووە، تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بلوز هەیە.

مارێسکا لە 89 یاریی سەرپەرشتی بلوزی کردووە، 55 یاریی بردووەتەوە، 14 یاریی یەکسانبووە و 20 یاریی دۆڕاندووە، نازناوی جامی جیهانی یانەکانی بۆ یانە لەندەنییەکە بەدەستهێناوە.

Back to top button