یاریزانێکی بارسێلۆنا و خۆشەویستەکەی بە دەستدرێژی گولە دەکوژرێن

یاریگا –
ماریۆ ئەلبێرتۆ پینێدا، یاریزانی ئیکوادۆری بە دەستدرێژی گولە کوژرا.
ماریۆ، پاشنیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 17ی کانوونی دووەم نزیکەی کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ، لەکاتێکدا لەگەڵ دایکی و دەزگیرانەکەی لە دوکانێکی گۆشتفرۆشی بوون کوژرا.
ئەو یاریزانە تەمەن 33 ساڵە، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئێکوادۆری بوو و دەزگیرانەکەی جیسێلا فێرناندێزی تەمەن 39 ساڵ کە چەند مانگێک بوو پەیوەندی خۆشەویستیان لەنێواندابوو، لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستدا. دایکی یاریزانەکەش بریندار بوو. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیس، پینێدا لەگەڵ دایکی و کچە خۆشەویستەکەی هاتوونەتە ئەو دوکانە بۆ ئەوەی هەندێک گۆشت بکڕن، کاتێک لەلایەن هێرشبەرەکانەوە کراونەتە ئامانج.
#EXTRAActualidad | Asesinato de Mario Pineida: Sujetos "vestidos como aniñados" serían los atacantes. Un testigo aseguró que dos hombres a bordo de motocicletas fueron los atacantes.
La Policía corroboró esta versión 👉https://t.co/Yklpa3zrfc pic.twitter.com/fgVMDRDfqS
— Diario Extra (@DiarioExtraEc) December 18, 2025
بەرپرسێکی لێکۆڵینەوە دەڵێت:
“بەگوێرەی شایەتحاڵەکان هێرشبەرەکان دوو ماتۆڕسکیلیان پێبووە، یەکێک لە ماتۆڕەکان لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لە نزیک مۆڵێکی بازرگانی دۆزراوەتەوە، هێرشەکە راستەوخۆ بۆسەر یاریزانەکە و خۆشەویستەکەی بووە”.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، هێرشبەرەکان دەمانچەیەکی 9 ملمیان بەکارهێناوە. لە شوێنی رووداوەکە نزیکەی 17 فیشەک دۆزرایەوە. پۆلیس لە لیکۆڵینەوەکان بەردەوامە، لەوانە هەڕەشەکانی پێشوو بۆ سەر یاریزانەکە، کە گوایە لەلایەن هاندەرانی یانەکەی هەڕەشەی لێکراوە.
کوشتنی پینێدا دوایین هێرشی سەر یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێیە لەو وڵاتە. لە مانگی ئەیلولدا سێ یاریزانی پلە دوو بە دەستدرێژی کوژراون.



