Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

شکۆمەندی لەدەستداوە؛ مارکا وادەی دوورخرانەوەی چابی ئاڵۆنسۆ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئەوەی ریال مەدرید شەوی رابردوو لە جامی شای ئیسپانیا بە زەحمەت 3-2 لە تالاڤێرای بردەوە، جارێکی دیکە داهاتووی ئاڵۆنسۆ کەوتووەتە مەترسییەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، جارێکی دیکە ریال مەدرید بە زەحمەت بردنەوەی بەدەستهێنا، چیدیکە چابی ئاڵۆنسۆ ئەو راهێنەرە نییە کە دەمان ناسیت، راهێنەرە ئیسپانییەکە هەوڵدەدات هێمنی ژووری خۆگۆڕین بپارێزێت، ئێستا هەمان پێگەی جارانی نییە و شکۆمەندی لەدەستداوە.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید ئێستا وا هەست دەکات ئاڵۆنسۆ سەرجەم ئەو هێز و کاریگەرییەی لەدەستداوە کە لە سەرەتای گەڕانەوەی بۆ مەدرید هەیبوو، چیدیکە ئەو کاریگەرییە گەورەیەی بەسەر تیپەکەوە نەماوە.

تەرکیزی یاریزانەکان زیادی کردووە، رۆحیەتی یاریکردنیان باشتر بووە، بەڵام پڕۆژەکەی چابی وەک خۆی کار ناکات و سودێکی ئەوتۆی نەبووە.

تیپەکە متمانەی بەخۆی نەماوە و ناسنامەی لەدەستداوە، هەموو یارییەک لە لێواری شکستدایە، ئەگەر سەیڤەکانی لونین نەبوایە ئێستا باسی دەرکرانی ئاڵۆنسمان دەکرد.

شەممە یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا تاقیکردنەوەیەکی دیکەی گرنگە بۆ ئاڵۆنسۆ، ئەگەر کاردانەوەیەکی باش و دەستبەجێی نەبێت، داهاتووی لەمەترسیدا دەبێت.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا تاقیکردنەوەی کۆتاییە بۆ راهێنەرە لاوەکە، ئەگەر ریال مەدرید ببێتە پاڵەوان ئەوا تاوەکو کۆتایی وەرز دەمێنێتەوە.

بەڵام ئەگەر نازناوەکە لەدەستبدات، راستەوخۆ دووردەخرێتەوە و ریال مەدرید لەئێستاوە شوێنگرەوەی چابی دیاریکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button