
یاریگا –
بارسێلۆنا هەنگاوی فەرمی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هانزی فلیک دەستپێدەکات.
رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی تاوەکو هاوینی 2028 نوێبکاتەوە و هەنگاوی فەرمیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەستپێکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە، هەرچەندە بارسێلۆنا ئەمساڵ گرێبەستەکەی فیلیکی تاوەکو 2027 نوێکردەوە، بەڵام یانەکە بەوەندە رازی نییە و تامەزرۆیە ساڵێکی دیکەش بۆ گرێبەستەکە زیادبکات.
راهێنەرە 60 ساڵانییەکە لە هاوینی 2024 پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنای وەرگرتووە، لە 84 یاریی سەرپەرشتی تیپەکەی کردووە، 62 یاریی بردووەتەوە، 9 یاریی یەکسانبووە و 13 یاریی دۆڕاندووە.
نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ یانە کاتالوونیەکە بەدەستهێناوە.



