Loading...
ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2030

هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە؛ بێرنابیۆ گرەوەکە لە کامپ نۆو دەباتەوە

دوای 43 ساڵ رووداوە مێژوویەکە دووبارە دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە و یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2030 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2030 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت و ریال مەدرید گرەوەکەی لە بارسێلۆنا بردووەتەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا هەیە، ریال مەدرید توانیویەتی فیفا رازی بکات یاریی کۆتایی مۆندیال لە بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت.

بارسێلۆنا ململانێیەکی زۆری ریال مەدرید دەکات و دەیەوێت یاریی کۆتایی مۆندیال لە کامپ نۆو بەڕێوەبچێت، هەروەها مەغریبیش خواستی میوانداریکردنی یارییەکەی هەیە، بەڵام چانسی ریال مەدرید زیاترە و لە کۆتایی ئەمساڵ بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

دوایین جار کە یاریی کۆتایی مۆندیال لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو لە 1982 بوو کە هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئەڵمانیای رۆژئاوا رووبەڕووبوونەوە و ئیتاڵیا 3-1 براوە بوو.

هەرسێ وڵاتی مەغریب، ئیسپانی و پۆرتوگال بە هاوبەشی میوانداری یارییەکانی جامی جیهانه 2030 دەکەن و پاڵەوانێتییەکە لە هاوینی ئەو ساڵە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button