Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا دوو بەرگریکاری دەوێت و چێڵسی و میلان ئامانجەکانیان دیاریکردووە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی هانزی فلیک تاوەکو 2028 نوێبکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەمساڵ گرێبەستەکەی تاوەکو 2027 نوێکردەوە – بیڵد 

مانچێستەر یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لە جۆشوا زێرکزی داوای 35 ملیۆن پاوەند دەکات و ئامادە نییە بە خواستن دەستبەرداری ببێت، بەڵام رۆما ئامادە نییە ئەو نرخە بدات و بەشێوەی خواستن یاریزانەکەی دەوێت – کۆرێری دێلۆ سپۆرت

بارسێلۆنا چاودێری پاو تۆرێس بەرگریکاری تۆتنهام و نیکۆ شڵۆتەربێک، بەرگریکاری بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات – ESPN

چێڵسی دەیەوێت لەنێوان کۆبی مەینوو، ئەستێرەی مانچێستەر یوناتد و ئادەم وارتن ئەستێرەی کریستاڵ پاڵاس یەکێکیان بگوازێتەوە – تێلێگراف

کریستاڵ پاڵاس بەهۆی پێکانە سەختەکەی دانییێل مۆنوز، دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە بەرگریکارێک بگوازێتەوە – سکای سپۆرت

ساشا بۆی، بەرگریکاری بایرن میونشن یەکێکە لە بژاردەکانی پاڵاس و پێشبینی دەکرێت لەم مانگە بۆندسلیگا جێبهێڵێت – ستاندارد

ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری کریستاڵ پاڵاس بڕوای وایە، مارک گێی بەرگریکاری یانەکە تاوەکو کۆتایی وەرز دەمێنێتەوە – ستاندارد 

ئەیسی میلان لەگەڵ وێستهام گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی نیکڵاس فولکروگ، هێرشبەری ئەڵمانی دەستپێکردوە – بیڵد 

ئۆلێ گونار سۆلشایەر ئاشکرایکردووە دەیتوانی ئێرلینگ هالاند، جود بێڵینگهام و دێکلان رایس بگوازێتەوە مانچێستەر یونایتد، بەڵام یانەکە بڕیاریدا جەیدن سانچۆ، دۆنی ڤان دی بیک و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێتەوە – دەیلی مەیڵ

پێناچێت لیدز یونایتد 25 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی سانتیاگۆ خێمینێز، هێرشبەری میلان خەرج بکات، چونکە دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە بەشێوەی خواستن هێرشبەرێک بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

Back to top button