
یاریگا –
لە کاتێکدا هەواڵەکان باس لە کۆتاییهاتنی گرێبەستە گەورەکەی نێوان یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و لالیگای ئیسپانیا دەکەن، خولی ئەستێرەکانی عێراق تووشی قەیرانێکی گەورەی کات و خشتە بووەتەوە، کە یەکێتییەکەی ناچار کردووە بیر لە سێ چارەسەری بەپەلە و مەترسیدار بکاتەوە.
چیرۆکی لالیگا و شه‌ش ملیۆن دۆلارەکە
بەپێی سەرچاوەکانی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا كه به داداچوونی بۆ كردووه، گرێبەستی راوێژکاریی نێوان عێراق و لالیگا کە ماوەکەی سێ ساڵ بوو، لە وێستگەی کۆتاییدایە و نوێ ناکرێتەوە.
تێچوو: عێراق نزیکەی شه‌ش ملیۆن دۆلاری خەرج کرد بۆ ئەوەی لالیگا سیستەمێکی پیشەگەرانە و خشتەیەکی رێکخراو بۆ خولەکە دابنێت.
ئەنجام: لەم وەرزەدا (2025-2026) کە دەبوایە بەرهەمی پڕۆژەکە بێت، خولەکە تووشی گەورەترین شڵەژان بووە و خشتەکەی هەرەسی هێناوە، ئەمەش وایکردووە چاودێران بڵێن ئەو پارەیە بەهەدەر چووە چونکە سەرەکیترین کێشە کە رێکخستنی کاتە چارەسەر نەبووە.
هۆکارەکان؛ بۆچی خولەکە گەیشتە ئەم بنبەستە؟
جگە لە پرسی لالیگا، هۆکاری سەرەکی کە وایکردووە ئێستا بیر لە هەڵوەشاندنەوەی یارییەکان یان رێگای فریاگوزاری بکرێتەوە، بریتییە لە:
پاڵەوانێتی جامی عه‌ره‌ب: بەڕێوەچوونی ئەم پاڵەوانێتییە لە قه‌ته‌ر وایكرد خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق نزیكه‌ی مانگێك بووه‌ستێت و خشته‌ی یارییه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بوون.
خراپی پلاندانان: نەبوونی دیدگایەک بۆ رۆژانی فیفا و پشووەکان، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاشكۆی مۆندیاله و یارییه‌كی چاره‌نووسازی له مانگی سێ ساڵی داهاتوو هه‌یه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر خشته‌ی یارییه‌كان دروست ده‌كات، وایکردووە ژمارەی ئەو یارییانەی ماون زۆر زیاتر بێت لەو رۆژانەی لە ساڵنامەکەدا ماونەتەوە.
سێ سیناریۆ ترسناك بۆ كۆتایی هێنان به وەرزەکە
تۆری وه‌رزشی یاریگا به‌دواداچوونی وردی بۆ چاره‌نووسی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق كردووه، له نێو یه‌كێتیه‌كه گرژییه‌كی زۆر هه‌یه و به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌شبوون ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانیان كردووه تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه بریارێكی دروست بدرێت و لێژنه‌ی پێشبركێكیانیش بۆ كۆتایی هێنان به‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق سێ پێشنیازی ئاماده‌كردووه كه هه‌رسێكیان ناره‌زایه‌تی جیاوازیان له‌سه‌ر دروستبووه و خاڵی ناكۆكی نێوان یه‌كێتیه‌كه و یانه‌كانیشه كه ئه‌مانه‌ن:
سیناریۆی یەکەم: قوربانیدان بە جامی عێراق
وردەکاری: هەڵوەشاندنەوەی پاڵەوانێتی جامی عێراق بۆ ئەمساڵ و ئەنجامدانی یارییەکانی خول بە شێوازی سێ رۆژ جارێک تاوه‌كو پێش یاریی پاشكۆی عێراق یانه‌كان ده‌بێت قۆناخی یه‌كه‌م و به‌شێك له‌یارییه‌كانی قۆناخی دووه‌م بكه‌ن.
مەترسی: ئەمە فشارێکی جەستەیی کوشندە دەخاتە سەر یاریزانان و مەترسیی پێکان و ماندووبوونی بەهۆی گەشتکردنەوە لێ دەکەوێتەوە.
سیناریۆی دووەم: سیستەمی پاڵاوتن
وردەکاری: تەواوکردنی قۆناخی یەکەمی خوله‌كه وەک خۆی به‌رێوه‌بچێت، پاشان یانه‌كان دابه‌ش بكرێته سه‌ر دوو به‌ش 10 یانەی پێشەوە کێبڕکێ لەسەر نازناو و کورسییە دەرەکییەکان بكه‌ن و 10 یانەی خوارەوە کێبڕکێ لەسەر مانەوە لە خولەکە ده‌كه‌ن.
- مه‌ترسی: ئه‌مه ناره‌زایه‌تی یانه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه كه له‌نێو ئه‌و 10 یانه پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ند نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری له‌سه‌ر خوله‌كه بكه‌ن و به‌ڵام تاراده‌یه‌ك یانه‌كانی خواره‌وه ئه‌م پێشنیازه به باش ده‌زانن چونكه له ركابه‌ریكردنی یانه گه‌وره‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
سیناریۆی سێیەم: بژاردەی سفرکردنەوەی ئه‌نجامه‌كان
وردەکاری: هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەنجامەکانی رابردوو و رەشکردنەوەی خاڵەکان! دابەشکردنی 20 یانەکە بەسەر دوو کۆمەڵەدا و دەستپێکردنەوەی خولەکە لە سەرەتاوە.
مەترسی: ئەمە نادادپەروەرییەکی گەورەیە بەرامبەر ئەو یانانەی کە ئێستا لە پێشەنگدان، چونکە ماندووبوونیان دەفەوتێت و ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی زۆری له‌لایه‌ن یانه‌كانی پێشه‌نگ لێكه‌وتووته‌وه چونكه پاره‌یه‌كی زۆریان خه‌رج كردووه و هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام ده‌بێت.
لە رۆژانی داهاتوودا یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەبێت بڕیارێکی چارەنووسساز بدات؛ ئایا پارەکەی لالیگا بە فیڕۆ چوو؟ و کام لەم سێ رێگەیە هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی خولەکە لە شکست رزگار بکەن، هه‌رچه‌نده میدیا عێراقیه‌كان هێڕشێكی فراوانیان ده‌ستپێكردووه و هه‌ر سێ رێگاكه به شكستی یه‌كێتیه‌كه باس ده‌كه‌ن.



