
یاریگا –
پاریس سانجێرمان بە راهێنەرایەتی لویس ئێنریکی بەردەوامە لە نووسینیەوەی مێژوو، ئەمشەوی بە بردنەوەی جامی کیشوەرەکان بۆ ساڵی 2025 لەژێر سەرپەرشتی فیفا.
پاریس و فلامینگۆی بەڕازیلی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر دوای یەکسانبوونیان 1-1 لە کاتی ئاسایی و زیادکراویش، پەنایانبردە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان کە تێیدا سۆفانۆڤی گۆڵپارێزی پی ئێس جی بە لێهاتووییەکەی کە چوار لێدانی گەڕاندەوە چاوەکانی بۆلای خۆی راکێشت.
Pour l’histoire ! 📖🏆 pic.twitter.com/FxgTMXSKQF
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) December 17, 2025
ئەوە شەشەمین نازناوبوو لە تەنها ماوەی ئەم ساڵی 2025 بۆ پاریسی لویس ئێنریکی.
پێشتر تەنها پێپ گواردیۆلا توانیبووی لەماوەی یەک ساڵی زایینیدا 6 نازناوی بردبووەوە، ئەویش سەردەمە زێڕینەکەی پێپ بوو لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی 2009.
ئێنریکی ئەم ساڵ سەرجەم ئەم نازناوانەی بردەوە:
- خولی فەڕەنسی
- جامی فەڕەنسا
- چامپیۆنزلیگ
- جامی سوپەری فەڕەنسا
- جامی سوپەری ئەوروپا
- جامی کیشوەرەکان
جگە لەوەش، ئێنریکی یەکەم راهێنەرە بتوانێت لەگەڵ دوو یانەی جیاواز سیانە نازناوی (خولی وڵاتەکە، جامی نێوخۆیی و چامپیۆنزلیگ) بباتەوە کە لەگەڵ هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس ئەنجامی دا.
تاکە نازناوێک لەم ساڵدا ئینریکی نەیتوانی بەدەستیبهێنێت جامی جیهانی یانەکان بوو کە گەیشتە فیناڵ بەڵام لەوێ بە چێڵسی ئینگلیزی دۆڕا.



