یاریگای یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 دەستنیشانکرا

یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە ئێستاوە خۆی یەکلایی کردەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو یاریگایەی بڕیارە فیناڵی مۆندیالی 2030 لەخۆبگرێت.
مۆندیالەکە دەبێتە دووەم وەشانی لەسەریەک بە بەشداری سێ وڵاتی جیاواز بەڕێوەببرێت. ساڵی داهاتوو ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا مۆندیالی 2026 بەڕێوەدەبەن. بۆ وەشانی دواتر هەریەکە لە ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب میواندارێتی ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە لە ئەستۆ دەگرن. کە دوو وڵاتیان ئەوروپی و ئەوەی دواترینیان ئەفریقیە بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی مەودا و دووریی، فیفا بە گرفتێکی گەورەی نەزانی مەغریب لەگەڵ دوو هاوتا ئەوروپیەکەیدا یەکێکبێت لە وڵاتانی خانەخوێ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی کە سەرچاوەکانی دیکەش بایەخیان پێداوە، فیفا یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی دەستنیشانکردووە بۆ فیناڵی مۆندیالی 2030.
🚨𝗟𝗘 𝗦𝗔𝗡𝗧𝗜𝗔𝗚𝗢 𝗕𝗘𝗥𝗡𝗔𝗕𝗘𝗨 𝗔𝗖𝗖𝗨𝗘𝗜𝗟𝗟𝗘𝗥𝗔 𝗟𝗔 𝗙𝗜𝗡𝗔𝗟𝗘 𝗗𝗘 𝗟𝗔 𝗖𝗢𝗨𝗣𝗘 𝗗𝗨 𝗠𝗢𝗡𝗗𝗘 𝟮𝟬𝟯𝟬 ! 🏟️🇪🇸
🗞️ (@diarioas) pic.twitter.com/6cLR8QVcXa
— Instant Foot ⚽️ (@lnstantFoot) December 17, 2025
بێرنابیۆ کە یاریگای یەکەمی ریال مەدریدە، خاوەن مێژوویەکی ناسراوە لەسەر سەکۆی ئەوروپی و جیهانی. یاریگاکە پێشتریش لە مۆندیالی 1982 فیناڵی نێوان ئیتاڵیا و ئەڵمانیای رۆژئاوای لەخۆگرت کە 3-1 لە بەرژەوەندی ئازووری کۆتایی هات.



