Loading...
عێراقکوردستان

فەرمی؛ پێشمەرگەی سلێمانی دەستەی راهێنەرانی ئاشکرا کرد

لە گواستنەوەی زستانە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکە دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی سلێمانی بۆ یارییەکانی داهاتووی خولی نایابی عێڕاق راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد و لە گواستنەوەی زستانەش گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیان دەکەن.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەرسەلان جەلال، محەمەد عەدنان یاریدەدەری راهێنەر بۆ دوو یاریی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی پێشمەرگەی سلێمانی وەرگرت، ئەمڕۆش بە شێوەیەکی فەرمی تەحسین فازڵ، بە راهێنەری نوێی پێشمەرگە دەستنیشانکرا، کامەران عەلی، راهێنەری پێشووی شێروانەش وەک یاریدەدەری راهێنەر دەستبەکار دەبێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یانەکە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، بڕیارە لە گواستنەوەی زستانە لەسەر داوای راهێنەر چەند یاریزانێکی نوێ بگوازرێنەوە ریزی یانەکە بۆ ئەوەی لە ریزبەندیەکانی دواوە رزگاری بێت.

پێشمەرگەی سلێمانی لە کۆی 11 یاریی دوو سەرکەوتن و چوار یەکسان بوون و پێنج شکستی هەیە، بە 10 خاڵ لە ریزبەندی 17ـی خولەکە دێت، یاریی داهاتووش لە یاریگای خۆی بە سەرپەرشتی راهێنەری نوێ میوانداری مەسافی باشوور دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button