Loading...
جیهانکوردستانگرنگترین

ریکۆردێکی مێژوویی؛ زاخۆ هەموو جیهان شۆک دەکات

ریکۆردەکەی زاخۆ ملیۆنییە..

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ ریکۆردە مێژوویەکەی هاندەرانی ئەرجەنتین دەشکێنێت و ناوی دەچێتە مێژوو.

بەشێوەیەکی فەرمی ماڵپەڕی فەرمی فیفا بڵاویکردووەتەوە، هاندەرانی زاخۆ ریکۆردێکی مێژوویان تۆمارکردووە و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵ 2.7 ملیۆن دەنگیان کۆکردووەتەوە و ریکۆردەکەی هاندەرانی ئەرجەنتینیان شکاندووە.

ریکۆردەکە پێشتر بەناوی هاندەرانی ئەرجەنتین بوو کاتێک لە 2022 خەڵاتەکەیان بەدەستهێنا 656 هەزار دەنگیان کۆکردبووەوە. بەڵام ریکۆردەکەی زاخۆ ملیۆنییە و چوار هێندەی ژمارەی دەنگەکانی ئەرجەنتینە.

زاخۆ لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی ئاسیا تاکە یانەیە خەڵاتی زە بێستی بەدەستهێناوە.

هاندەرانی زاخۆ بەهۆی ئەوەی لە ئایاری 2025 لە یاریی بەرامبەر یانەی حدوود هەزاران بووکەڵە و دیارییان فڕێدایە ناو یاریگا و دواتر کۆکرانەوە و بەسەر ئەو منداڵانە دابەشکران کە بەدەست نەخۆشین دەیان ناڵاند، بۆ خەڵاتەکە پاڵێورابوو.

هاوکات فیفا ئاماژەی بەوەش کردووە، هاندەرانی زاخۆ زیاتر لە 13 هەزار خاڵیان کۆکردووەتەوە و %54ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

هەر پاش ئەوەی ناوی زاخۆ وەک پاڵێوراوی خەڵاتەکە ئاشکرا کرا، لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی دەنگدان بە یانە خۆشەویستەکە دەستیپێکرد و ملیۆنان دەنگی بۆ کۆکرایەوە.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا بەبۆنی بردنەوەی خەڵاتی زە بێست پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات.

هاندەرانی یانەی زاخۆ شایستەی خەڵاتی زە بێستن، چونکە لە ئایاری 2025 پێش یارییان بەرامبەر یانەی حدوود، هاندەرانی زاخۆ چەندین یاریی منداڵان و بووکەڵەیان فڕێدایە ناو یاریگا، دواتر کۆکرانەوە و بەخشران بەو منداڵانەی بەدەست نەخۆشی دەناڵێنن.

ساتەوەختێکی ئیلهامبەخش و پڕ لە بەزەیی و میهرەبانی بوو، دەریخست چۆن تۆپی پێ هەموومان کۆدەکاتەوە، شانازی دەکەم کە پیرۆزباییتان لێدەکەم و زۆر سوپاستان دەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button