
یاریگا –
دوای ئەو مشتومڕە زۆرەی لە چەند هەفتەی رابردوودا لەسەر داهاتووی محەمەد سەڵاح دروست بوو، بەتایبەت دوای لێدوانەکانی دژی ئارنه سڵۆتی راهێنەر، گفتوگۆكان بۆ چارهنووسی هێرشبهره میسرییهك دهستپێكردووه.
دەستپێکردنی دانوستانەکان
فابریزیۆ رۆمانۆ لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب رایگەیاند کە رامی عەباس، بریکاری کارەکانی محەمەد سەڵاح، ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپوڵ.
ڕۆمانۆ دهلێت،
زۆرینەتان پرسیاری داهاتووی سەلاح دەکەن، محەمەد سەلاح پەیوەندی بە هەڵبژاردەی میسرەوە دەکات بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مەغریب و لە هەفتەکانی داهاتوودا لەگەڵ لیڤەرپوڵ نابێت.”
ئاماژەی بەوەشدا،
“ئەوەی لە ئینگلتەرا روودەدات ئەوەیە، لە کاتێکدا سەڵاح لەگەڵ هەڵبژاردەکەیەتی، لاامی عەباسی بریکاری دەچێتە لیڤەرپوڵ بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ كارگێری یانەکە و تاوتوێکردنی دۆخی یاریزانەکە.”
هەڵوێستی لیڤەرپوڵ چییە؟
سەبارەت بە هەڵوێستی یانە ئینگلیزیەکە، رۆمانۆ گوتی،
“لیڤەرپوڵ پەلەی نییە بۆ فرۆشتنی سەلاح یان دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا، پەیامی یانەکە ئەوەیە، ئەگەر سەڵاح دەیەوێت بەم مەرجانەی ئێستا بەردەوام بێت، ئێمە دڵخۆشین.”
گەڕانەوەی متمانە و جامی ئەفریقا
سەڵاح دوای ئەوەی لە یارییەکەی ئینتەر میلان دوورخرایەوە، لە یاری بەرامبەر برایتن وەک یەدەگ بەشداری کرد و توانی گۆڵێک دروست بکات، ئەمەش وەک پەیامێک بوو کە هێشتا کاریگەرییە هونەرییەکەی ماوە.
بەشداریکردنی سەلاح لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی دوور لە فشاری یارییەکان، كارگێری یانەکە و بریکارەکەی بتوانن بە هێمنی بڕیار لەسەر هەنگاوی داهاتوو بدەن.
گرێبەست و ئۆفەرەکان
محەمەد سەڵاح گرێبەستەکەی تاوهكو هاوینی 2027 لهگهڵ لیڤهرپوول ههیه و مووچەی هەفتانەی نزیکەی 400 هەزار پاوەندە، هێشتا ئامانجی سەرەکیی یانەکانی خولی سعودیە و خولی ئەمریکییە، لیڤەرپوڵیش پهلهی نییه و دهیهوێت له ئهگهری دهستبهرداربوونی پارهیهكی باش بهدهستبهێنێت.



