
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی قۆناخی 32 جامی شای ئیسپانیا تالاڤێرا لە یاریگای خۆی میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر تالاڤێرا لە یاریگای خۆییدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32 جامی شای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

تالاڤێرا لە خولی پلە سێیەكانی ئیسپانیا یاریی دەكات و ریزبەندی پێش كۆتایی خولەكەی گرتووە.
لە قۆناخی پێشووی جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە مالاگای بردەوە.
ریال مەدرید وەرزی رابردووی جامی شای ئیسپانیا لە یاریی كۆتایی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بارسێلۆنا شكستیهێنا و نازناوەكەی لەدەستدا.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ میلیتاو، براهیم دیاز، ئارنۆڵد، كارڤاخال، مێندی و گومان لە بەشداریكردنی كیلیان ئێمباپێ و كاماڤینگا دەكرێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
لونین
گارسیا، كارێراس، هاوسن، ئاسێنسیۆ
بێڵینگهام، چوامینی، گولەر
رۆدریگۆ، گۆنزالۆ، ماستانتونۆ



