دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ پێنج یانە ململانێی گواستنەوەی سێمێنیۆ دەکەن و میلان هێرشبەرێک دەگوازێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
لیڤەرپوول، ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی و تۆتنهام هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئانتوان سێمێنیۆ، هێرشبەری بۆرنمس دەستپێدەکەن. لە مێرکاتۆی زستانە برگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بەبڕی 65 ملیۆن پاوەند چالاک دەبێت – تۆک سپۆرت
مانچێستەر یونایتد ئامادەیە جۆشوا زێرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی بە رۆما بفرۆشێت و پارەکەی بۆ گواستنەوەی سێمێنیۆ خەرجبکات – دەیلی مەیڵ
تیریکوێ جۆرج، هێرشبەری چێڵسی دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە یانەکەی جێبهێڵێت، لایپزیگ و رۆما و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن – کاوت ئۆفساید
ئێڤەرتن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هەیدن هاکنی، ناوەڕاستکاری میدڵزبڕۆو چڕکردووەتەوە، بەڵام قورسە لە مانگی یەک بتوانێت بیگوازێتەوە چونکە یانەکەی شەڕی سەرکەوتن بۆ پرێمەرلیگ دەکات – تیم تۆک
ئاستۆن ڤێلا دەیەوێت گرێبەستی یۆری تێلێمانسی بەلجیکی تاوەکو 2028 نوێبکاتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
وێستهام دەیەوێت دەستبەرداری نیکڵاس فولکروگ، هێرشبەری ئەڵمانی ببێت و ئەیسی میلانیش دەیەوێت لەم زستانە بەخواستن بیگوازێتەوە – گاردیان
یوڤێنتوس ئارەزووی گواستنەوەی پیێر ئێمیل هۆبێرگ، ناوەڕاستکاری مارسیلیا دەکات بەڵام یانە فەڕەنسییەکە دەستبەرداری نابێت – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
ئارسیناڵ ئارەزووی گواستنەوەی دەیڤد بارتێساگی بەرگریکاری 19 ساڵانی ئەیسی میلان دەکات – کالچیۆ مێرکاتۆ
ئینتەر مەیامی یەک هەنگاو لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لویس سوارێز دوورە – ئاتلێتیک



