Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا به‌ توندی وه‌ڵامی پێرێز و ریال مه‌درید ده‌داته‌وه‌

ئه‌وان نه‌خۆشی بارسێلۆنایان هه‌یه‌

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی یانەی بارسێڵۆنا خوان لاپۆرتا بێدەنگی شکاند و هێرشی کردە سەر هەڵوێستەکانی ریاڵ مەدرید و به‌ توندی وه‌ڵامیدانه‌وه‌.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، جارێکی دیکە مانشێتەکانی رۆژنامەکانی داگیرکردەوە، لە لێدوانێکدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ گوادالاخارا، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە سەبارەت بە ریاڵ مەدرید و گۆڕانی گوتاری یانە سپییەکە لە ماوەی ساڵی رابردوودا.

سەرۆکی بارسێلۆنا لە دۆخەکە بێزارە، رەتیکردەوە بچێتە ناو وردەکارییەکانەوە و پەیامێکی راستەوخۆ و توندی ئاراستەی مەدرید کرد.

لاپۆرتا سەرەتا بە دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیانی رووداوێکی دڵتەزێن لە ناوچەی گوادالاخارا دەستی پێکرد، دواتر هاتە سەر باسە وەرزشییەکە و سەبارەت بەو قسانەی لە مەدریدەوە دێن، گوتی،

“هیچ شتێکی تر نییە بیڵێم. ئەمە زیادەڕۆییە و هیچ لۆژیکێکی تێدا نییە، ئەوەی ئەوان هەیانە نه‌خۆشی بارسێلۆنایه‌  لە دڵی مەدریدیزمدا جێگیر بووە.”

“ئەوان زیاتر خەمی ئێمەیانە نه‌وه‌ك خه‌می خۆیان”

سەرۆکی بارسا جەختی لەوە کردەوە کە یانەکەی بەم جۆرە پەیامانە کاریگەر نابێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەم گرنگیدانە زۆرەی مەدرید بە بارسێلۆنا، بە قازانجی ئەوان دەشکێتەوە.

لاپۆرتا گوتی،

“ئەمە بۆ ئێمە باشە، چونکە نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان زیاتر نیگەرانی ئێمەن و سەرقاڵی ئێمەن، لەوەی سەرقاڵی ئەو شتانە بن کە دەبێت بەڕاستی نیگەرانیان بکات.”

هۆکاری گۆڕانی هەڵوێستەکان

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی بۆچی ساڵی پار پەیوەندییەکان باشتر بوون و ئێستا گوتارەکە گۆڕاوە، لاپۆرتا هۆکارەکەی بۆ سەرنەکەوتنی پرۆژە هاوبەشەکان وەک سوپەرلیگ گەڕاندەوە،

“ئەم شتانە کارمان تێناکەن، ئەگەر گوتارەکەیان گۆڕیوە، له‌وانه‌یه‌ هۆکارەکەی ئەوە بێت ساڵێک لەمەوبەر لە چەند پرۆژەیەکدا هاوڕا بووین، بەڵام ئێستا ئەو پرۆژەیە بەرهەمی نەبووە و سەرینەگرتووە.”

ئاشتی لەگەڵ یوێفا

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، لاپۆرتا باسی لەوە کرد کە بارسێلۆنا بەدوای چارەسەرد دەگەڕێت لە ئەوروپا،

“ئێمە هەڵوێستمان ئەوەیە دەمانەوێت بگەینە رێککەوتن لەگەڵ یوێفا و پێمان وایە ئەمە باشترینە بۆ تۆپی پێ، ئێمە بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێین لە تۆپی پێی ئەوروپا، بەڵام دیارە کەسانی دیکە ئەوەیان ناوێت.”

لە کۆتاییدا لاپۆرتا دڵنیایی دا کە بارسێڵۆنا بەم دەنگەدەنگە دەرەکییانە سەرقاڵ نابێت، بە بڕوای ئەو، هەندێک دەنگ دەیانەوێت ئەم بابەتانە درێژ بکەنەوە تەنیا بۆ ئەوەی پاساو بۆ ئەو شتانە بهێننەوە کە لە یانەکەی خۆیاندا بە باشی به‌رێوه‌ناچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button