کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسی لە خەڵاتی زه بێست دەنگیان بە کێ دا؟
کێ دەنگی بە عوسمان دێمبێلێ دا؟

یاریگا –
بە شێوەیەکی فەرمی، لیستی تەواوی براوەکانی خەڵاتەکانی فیفا زه بێست راگەیەندرا، دوای ئەوەی وەشانی ساڵی 2025 لە قەتەر بەڕێوەچوو.
ئەستێرەی فەڕەنسی عوسمان دێمبێلێ، یاریزانی پاریس سانجێرمان، خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی لەسەر ئاستی پیاوان بەدەستهێنا، لە کاتێکدا ئەستێرەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئایتانا بۆنماتی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی لهسهر ئاستی ئافرهتان بردەوە و لویس ئێنریکی خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهانی بردەوە
دێمبێلێ 28ساڵ، کە لە ئەیلوولی رابردوودا تۆپی ئاڵتوونی بردەوە، رۆڵێکی دیاری له بردنهوهی نازناوی چامپیۆنزلیگ لهلایهن پاریس سانجێرمان كه بۆ یەکەمجار بوو لە مێژووی ئهم نازناوه ببنهوهز
کێ دەنگی بە عوسمان دێمبێلێ دا؟
لە نێو ئەو کاپتنانەی کە عوسمان دێمبێلێیان لە پلەی یەکەم دانا، هەریەکە لە هاوڕێی پێشووی لە بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی کۆڵۆمبیا خامیس رۆدریگێز، و هێرشبەری ئینگلتەرا هاری کەین بوون.
هەروەها کاپتنی هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، تیم ڕیم، بەرزترین هەڵسەنگاندنی بە ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمان دا، بە پێش کیلیان ئێمباپێ و نونۆ مێندێس کەوت.
راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دێمبێلێی لە پلەی یەکەم هەڵبژارد، لە کاتێکدا ئێمباپێ و هاری کەین لیستە سێ کەسییەکەیان تەواو کرد.
مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەنگیان بە کێ دا؟
وەک کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیۆنێل مێسی دەنگی خۆی بۆ سێ باشترینەکە دا، کە تێیدا عوسمان دێمبێلێی لە پێشەنگ دانا، دواتر کیلیان ئێمباپێ و ئینجا لامین یامال.

سەرەڕای ئەوەی لە زۆربەی بۆنەکاندا کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگالە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدانەکەدا نەکرد، بەڵکو بێرناردۆ سیلڤا ئەرکی دەنگدانی بەناوی هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە لە ئەستۆ گرت.
كاپتنهكهی پۆرتوگال دهنگی یهكهمی بۆ بێرناندۆ سێلڤا بوو دهنگی دووهمی بۆ ڤیتینا و دهنگی سێێهمیشی بۆ عومسان دێمبلی بوو.



