
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ کەیسێکی گەورەی لە پاریس سانجێرمانی یانەی پێشووی دەباتەوە و لەو بارەیەوە دادگای ئەو شارە بڕیاری دەستبەجێی داوە.
لەوەتەی لە ساڵی 2024 ئێمباپێی پاریسی بەرەو ریال مەدرید جێهێشتووە، ململانێیەکی یاسایی قووڵ لەنێوان یاریزانەکە و پی ئێس جیدا درێژەی هەیە و کیلیان داوای قەرەبووی لە یانەکەی دەکرد پەیوەست بە مووچەکانی، بەشێک لە شیرینی گرێبەستەکەی و پابەندبوون بە گرێبەستەکەی کە رێگەی پێدەدرا لە کۆتایی 2024 باخچەی شازادەکان جێبهێڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپ، سێشەممەی ئەم هەفتەیە دادگای تایبەتمەند لە پاریس لە بەرژەوەندی ئێمباپێ بڕیاریداوە و دەبێت پاریس سانجێرمان بە بڕی 61 ملیۆن یۆرۆ قەرەبووی ئەستێرەکەی ئێستای مەدرید بکاتەوە. بڕیارەکەش پابەندییە و پاریس دەبێت دەستبەجێ پارەکە بدات.
لیکیپ وردەکاریی بڕی 61 ملیۆنەکەی شیکردووەتەوە و بەم شێوەی خوارەوە روونیکردووەتەوە:
- 36 ملیۆن و 666 هەزار و 680 یۆرۆ وەک بەشی سێیەمی ئەو قیستەی لەپای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2022 دەبوو پێیبدرایە
- 3 ملیۆن و 666 هەزار و 666 یۆرۆ وەک شیرینی گرێبەستەکەی
- 17 ملیۆن و 250 هەزار یۆرۆ وەک مووچەی مانگەکانی ئەپرێل، مایۆ و یۆنیۆی 2024 کە لای یانەکە مایبوو
- یەک ملیۆن و 725 هەزار یۆرۆ بۆ مانگەکانی ئەپرێل، مایۆ و یۆنیۆی 2024 کە لە ئەستۆی یانەکە مابوو
- یەک ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ وەک پابەندیە ئاکارییەکانی لەگەڵ پاریس لە مانگەکانی ئەپرێل، مایۆ و یۆنیۆی ساڵی 2024
- 150 هەزار یۆرۆ بۆ بۆ هەمان مانگەکانی هەمان ساڵی سەرەوە
Le détail de ce que doit payer le PSG à Kylian Mbappé après la décision du conseil de prud’hommes de Paris
➡️ https://t.co/OMIgNc2494 pic.twitter.com/g5zoAmD3ZH
— L’Équipe (@lequipe) December 16, 2025



