Loading...
جیهانگرنگترین

بەپەلە؛ براوەی خەڵاتی زە بێست ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە دۆحەی پایتەختی قەتەر خەڵاتی باشترینەکانی فیفا دابەشکرا.

بۆ باشترین یاریزانی جیهان عوسمان دێمبێلی و بۆ باشترین راهێنەریش لویس ئێنریکی هەر لە یانەی پاریس سانجێرمان خەڵاتەکانیان بردەوە.

ئەوەی ئەم ساڵی 2025 مەراسیمەکەی بۆ هەوادارانی تۆپی پێ لە کوردستان تایبەتتر کرد، بردنەوەی هاندەرانی زاخۆ بوو وەک باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان.

یەکێتی تۆپی پێی جیهان لەوەتەی ساڵی 2016 خەڵاتەکەی داهێناوە. لیۆنێل مێسی بە سێ جار بردنەوەی تا ئێستا زۆرترین جار بەدەستیهێناوە. کریستیانۆ رۆناڵدۆی رکابەری مێژوویی دوو جار براوەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button