
یاریگا –
مەحسون کرمزگویل، پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ و بەتایبەت نیپەل دەکات، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات هاوکاربوون بۆ سەرکەوتنی زاخۆ.
ماوەیەک لەمەوبەر، کچێکی زاخۆ، بە ئەوینێکی پاکەوە، بە هاندانەکانی بۆ تیپەکەی، خۆی لە گەورەترین شانۆی تۆپی پێی جیهاندا بینییەوە، لە کۆتاییشدا، نیپەل بۆ خەڵاتی “باشترین هاندەر”، لەلایەن فیفاوە هەڵبژێردرا.
چەند ڕۆژێک لەمەوپێش، داوای پشتگیریی ئێوەم بۆ نیپەل کرد، بە بێدەنگی و بێ ئەوەی لە بەرامبەردا چاوەڕێی هیچ شتێک بکەم، چونکە ئامانجم لەو کارە ئەوە نەبوو ببیندرێت، بەڵکو ئامانجەکە بینینی کەسە نەبیندراوەکە بوو.
لە ناخی دڵەوە سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە لەم چیرۆکەدا هاوکار بوون و پشتگیری ئەم کچە بچووکەیان کرد. ئەوە تەنها خەڵاتێک نەبوو؛ سەرکەوتنی خەونی منداڵێک و یەکخستنی هێزی تۆپی پێ بوو. سوپاسی خودا دەکەم بۆ بوونتان، سوپاسی خودا دەکەم کە پشتیوانی نیپەل بوون.
ئەمڕۆ 16ـی دێسێمبەری 2025، فیفا بەشێوەیەکی فەرمی خەڵاتی زە بێستی وەک باشترین هاندەرانی ساڵ بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بەخشی.
Zaho’nun Kızı Nipel, Dünyanın Vicdanı Oldu
Bir süre önce Zakho’dan bir kız çocuğu,
saf sevgisiyle,
takımı için attığı çığlıkla, dünyanın en büyük futbol sahnesine çıktı. Ve Nipel, FIFA “En İyi Taraftar” ödülünde seçildi.Günler önce sizlerden Nipel için destek istemiştim.… pic.twitter.com/tbIRKALi0C
— Mahsun Kırmızıgül (@Mhsnkrmzgl) December 16, 2025
محس لە 23ـی نۆڤێمبەری 2025 داوای لە هەوادارانی کردبوو دەنگ بە یانەی زاخۆ بدەن و نیپەلی وەک سیمبوولی یانەکە وەسفکردبوو.
Zakho’nun minik prensesi Nipel, kulübün sembolü haline geldi.
FIFA’nın ‘En İyi Taraftar’ ödülünde aday gösterilmesi harika bir olay.
Bu güzel hikâyeye destek olmak için katkınız çok değerli.
Lütfen FIFA’nın resmi sayfasına girip Nipel’e oy verin.
Aşağıdaki QR kodunu okutarak… pic.twitter.com/YDM3gPJWyy
— Mahsun Kırmızıgül (@Mhsnkrmzgl) November 23, 2025



