
یاریگا –
عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بە نوێنەرایەتی خێزانی یەکێتییەکە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەی زاخۆ کرد، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان بۆ ساڵی 2025.
سەرکەوتن بەسەر ئەرجەنتین و ئیسپانیادا
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند،
“پیرۆزبایی لە سەرجەم هاندەران و پاڵپشتیکارانی یانەی زاخۆ دەکەم بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵی 2025 ، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی بێ وێنەیان تۆمار کرد و توانییان بەسەر ڕکابەرە بەهێزەکانیان لە ئەرجەنتین و ئیسپانیا سەربکەون.”
هەروەها گوتیشی،
“پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانە دەکەم کە پشتیوانی هاندەرانی زاخۆ بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، کە بە شایستەییەکی گەورە و بەهۆی رەهەندە مرۆییەکەیەوە بەدەستیان هێنا.”
زاخۆ وەک نموونەیەک بۆ عێراق
عەدنان درجال لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوای کرد کە هاندەرانی زاخۆ بکرێنە نموونە بۆ هەموو عێراق و دهڵێت،
“هیوادارم کۆمەڵەی هاندەران و خۆشەویستانی یارییە جەماوەرییەکان، هاندەرانی زاخۆ بکەنە نموونەیەکی زیندوو بۆ هۆشیاری و هاندانی دروست و دوورکەوتنەوە لە دەمارگیری، هەروەها سەیرکردنی وەرزش دوور لە زمانی بردنەوە و دۆڕان.”