Loading...
کوردستانگرنگترین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە زاخۆ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات، بەبۆنەی ئەوەی هاندەرانی زاخۆ لەلایەن فیفا خەڵاتی زە بێستیان بۆ باشترین هاندەر پێدراوە.

بەڕێزان سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ،

بە گەرمی پیرۆزباییی ئەم دەستکەوتە جیهانییەتان لێ دەکەم کە تێیدا هانده‌رانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ له‌لایه‌ن فیفاوه‌ وەک باشترین و کاریگەرترین هانده‌ر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کران.

ئەم نازناوە جیهانییه‌، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاکه‌تان کرده‌ تابلۆیەکی هونەریی جوان و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیاندۆستیی گەلی کوردستانتان بە جیهان گەیاند.

دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵکی خۆشەویستی زاخۆ بۆ یانەکەیان، نموونەیەکی باڵایە. هیوادارم هەمیشە وەک پێشەنگ بمێننەوە و پاڵپشتێکی بەهێز بن بۆ پێشکەوتنی وەرزش و بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هەر سەربەرز و سەرکەوتوو بن.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

هەروها بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە یانەی زاخۆ دەکات.

‏پیرۆزباهیەکا گەرم ل هاندەرێت دڵسۆزێت زاخۆ دکەم ب هەلکەفتا ب دەستئینانا خەلاتا فیفا، ئەڤە سەرکەفتنەکا مەزنە بۆ وەرزش و هاندەرێت وێ ل سەرتاسەرێ کوردستان و عێراقێ.

Back to top button