
یاریگا –
كه‌مێك پێش ئێستا یانه‌ی زاخۆ خه‌ڵاتی باشترین هانده‌ری به‌ده‌ستهێنا و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پیرۆزبایی ده‌كات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزباییەکی گەرمی ئاڕاستەی یانەی زاخۆ و هاندەرە دڵسۆزەکانی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی خەڵاتی “باشترین هاندەری جیهان”زه‌بێستیان لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیهانـەوە بەدەستهێنا.
پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت
مەسرور بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی:
“پیرۆزباییەکی گەرم لە هاندەرە دڵسۆزەکانی زاخۆ دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی فیفا، ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ وەرزش و هاندەرانی لە سەرتاسەری کوردستان و عێراق.”
بە وەرگرتنی خەڵاتی زه‌بێست، زاخۆ سنوورە ناوخۆییەکانی بەزاند و بووه یه‌كه‌م یانه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئاسیا ئه‌م خه‌ڵاته بباته‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو.


