Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

كلاسیكۆی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید لەسەر بەرگریکارێک دەستیپێکرد

ریال مەدرید نرخەکەی بەرزکردەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای ئەوەی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا بە باشی دەڕوات و پێشەنگی لالیگای گرتووە و لە چامپیۆنزلیگ نزیکە لە قۆناخی داهاتوو، بەڵام یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت كێشه‌ی هێلی به‌رگری به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكات.

ئامانجەکە کێیە؟

رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاشكرایكردووه‌ یانە کاتالۆنییەکە چاوی بڕیوەتە نیکۆ شلۆتەربێک، بەرگریکاری بۆروسیا دۆرتمۆند و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، میدیاکانی کاتالۆنیا دووپاتیان کردووەتەوە کە هانزی فلیک بڕیاری داوە هاونیشتیمانییەکەی خۆی بهێنێتە کامپ نۆ، دوای ئەوەی تێبینی کەلێنی لە هێڵی بەرگریدا کردووە، به‌ڵام ریال مه‌درید هه‌وڵده‌دات یاریزانه‌كه‌ رازی بكات په‌یوه‌ندی به‌ مێرنگی بكات.

قوربانییەکە: رۆناڵد ئاراوخۆ

هەرچەندە جێرارد مارتن لە تەنیشت پاو کوبارسی ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، بەڵام بارسێلۆنا پێویستی بە شلۆتەربێک هەیە. ئەم پلانەش رەنگە ببێتە هۆی دەستبەرداربوون لە رۆناڵد ئاراوخۆ، ئێستا بەهۆی دۆخی دەروونی و ئەو هەڵانەی ئەنجامی داون، لە پشوودایە.

تێچووە خەیاڵییەکە: 125 ملیۆن یۆرۆ

رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی ئاشکرایکردووە کە گرێبەستی شلۆتەربێک لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت و یاریزانەکە نایەوێت نوێی بکاتەوە. بەڵام کێشە گەورەکە پارەیە:

  1. نرخی گواستنەوە: رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی دەڵێت نرخی گواستنەوەی لە 50 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نابێت.

  2. مووچە: یاریزانەکە ئێستا ساڵانە 14 ملیۆن یۆرۆ بە مووچە و پاداشتەکانەوە وەردەگرێت.

  3. کۆی گشتی: ئەگەر بارسێلۆنا گرێبەستێکی پێنج  ساڵەی لەگەڵ بکات، کۆی تێچووی دەگاتە نزیکەی 125 ملیۆن یۆرۆ.

بەربەستەکان

ئەم بڕە پارە زۆرە بەربەستێکی گەورەیە بۆ كارگێری بارسێلۆنا دروست كردووه‌، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە چەند ساڵێکە یانەکە پێوەی دەناڵێنێت و یاسا توندەکانی یاری دارایی پاك.

جگە لەوەش، شلۆتەربێک لەلایەن ریال مەدرید و بایرن میونشنیشەوە داواکراوە، کە ئەمەش کێبڕکێکە قورستر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button