Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی گوادالاخارا V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكانی گەڕی سێیەمی جامی شای ئیسپانیا گوادالاخارا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر گوادالاخارا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32 جامی شای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

گوادالاخارا لە ریزی یانە پلە سێیەكانی ئیسپانیا یاریی دەكات و لە ریزبەندی حەڤدەیەمی خولەكە دێت.

لە قۆناخی رابردوودا بە گۆڵێكی بێ وەڵام خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی جامی شای ئیسپانیا.

بارسێلۆنا وەرزی رابردوو بە بردنەوە لە ریال مەدرید بو ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ توانی نازناوەكە بباتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ دامی ئۆڵمۆ، گاڤی، ئاراوخۆ و لیڤاندۆڤسكی رووبەڕووی گوادالاخارا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، كوبارسی، كریستێنسن، خۆفری

دی یۆنگ، كاسادۆ، درۆ

بەرداخچی، راشفۆرد، فێرمین

فێران تۆرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button