Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم هۆکاری لەدەستدانی دوو خاڵی یارییەکەیان بەرامبەر بۆرنمۆس ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکی دراماتیکی و مێژووییدا مانچێستەر یونایتد و بۆرنمۆس 4-4 یەکسانبوون و روبێن ئامۆریمی راهێنەری مان یو هۆکارەکەی ئاشکرادەکات بۆچی یانەکەی نەیتوانی سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت.

کڕوانی ئامۆریم سێ جار لە یارییەکەدا پێشکەوتن، بەڵام لەلایەن یانەی میوانەوە هەرزوو ئەنجامەکە دەگۆڕدرا لە کۆتاییشدا لە خولەکی 84 کەرنەڤاڵی گۆڵەکان کۆتاییان پێهات کاتێک ئێلی کرۆپی تؤری شەیتانە سوورەکانی هەژاندەوە.

دوای یارییەکە ئامۆریم هۆکاری لەدەستدانی دوو خاڵەکەی ئاشکراکرد و وتی

یارییەکی خۆشبوو. ئەنجامەکە دەبوو زۆر جیاوازتر بوایە. پێموابێ زۆر بەباشی دەستمانپێکرد. گێمێکی یەکەمی زۆر باشامان ئەنجام دا، بەڵام لە گێمی دووەم تەرکیزمان لەدەست دا هەروەک یارییەکەمان بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست (لەو یارییەش کە سەرەتای مانگی نۆڤێمبەر بەڕێوەچوو، 2-2 بە یەکسانبوون لێی دەرچوون.)

بە بردنەوەی تاکە خاڵێک لە بۆرنمۆس، کورانی ئامۆریم کۆی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 26 خاڵ و لە پلەی شەشەم خۆیان بینیەوە. بەڵام دوو یاریی داهاتوویان ئێجگار قورسە. لە یەکەمیاندا 21ی ئەم مانگە لە هەفتەی 17ی پرێمەرلیگ رووبەڕووی ئەستۆن ڤیلا و، پێنج رۆژ دواتریش رووبەڕووی نیوکاسڵ دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button