
یاریگا –
هەودارانی جادووی سامبا و هاندەرانی سانتۆس بەتایبەت موژدەیەکی گەورەیان پێدەدرێت سەبارەت بە نێیمار دا سیلڤا.
نێیمار کە دوای ماوە شکستخواردووەکەی لەگەڵ هیلالی سعوودی گەڕایەوە بۆ سانتۆسی یانەی منداڵی، لە یانەی وڵاتەکەی سەرباری ئەوەی چەندجارێک دووچاری پێکان هاتەوە بەڵام کۆڵی نەدا تا لە ناوچەی دابەزین رزگاریکردن کاتێک سانتۆس بە قەیرانێکی قووڵی داراییدا تێدەپەڕی.
نێیمار بەڵێنەکەی بۆ هاندەرانی سانتۆس جێبەجێکرد و لە نایاب مانەوە
خواستی خودی ئەستێرە بەڕازیلیەکە جگە لە سانتۆس، گەراندنەوەی بەشێک لە تواناکانی بوو تا لەو رێگەیەوە متمانەی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری سێلیساو بەدەستبهێنێتەوە بۆ بانگهێشتکردنەوەی بۆ مۆندیالی 2026. ئێستاش وردە وردە خەریکە لە خەونەکەی نزیکدەبێتەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی لوکاس بارۆسی رۆژنامەنووسی بەڕازیلی، سانتۆس نزیکە لە رێککەتنی کۆتایی لەگەڵ نێیمار بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.
ئەو رۆژنامەنووسە زانیویەتی کە گفتوگۆیەکان لەوبارەیەوە تەواوبووە و تەنها واژۆی رێککەوتنەکە ماوە. بەوەش کاپتن نێی تا مۆندیالی 2026 لەسەر لاکێشەی سەوز تواناکانی پیشانی هاندەر و هەوادارانی دەداتەوە وەک دەرفەتێکی گەورە بۆ بەشداریکردنەوەی لە جامی جیهانی، کە نازناوەکە بۆی خەونێکە و بەدینەهاتووە.
Só falta assinar! Santos fecha acordo para a renovação de contrato com Neymar. https://t.co/ajoX3zAJhh
— Lucas Barros (@lucasdsbarros) December 15, 2025



