
یاریگا –
دیاردەکانی رەگەزپەرستی لە ئەوروپا بەردەوامە و ئەمجارە یانەکانی تازەپێگەشتووانیشی گرتەوە.
یانەی کوینز پارک رەینجەرزی ئینگلیزی بۆ تەمەنی تازەپێگەشتووان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیەکی زستانە روویانکرده میلانی ئیتاڵیا. بەڵام بەهۆکاری رەگەزپەرستی لە پاڵەوانێتیەکە کشانەوە سەرباری سەرکەوتنیشیان بۆ قۆناخی دواتر.
یانە ئینگلیزیەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە پێگەی خۆیان بڵاویکردووەتەوە کە بەهۆی ئەوەی هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستی دژ بە یەکێک لە یاریزانەکانیان کراوە، بڕیاریانداوە راستەوخۆی بگەڕێنەوە بۆ بەریتانیا و درێژە بە پاڵەوانێتیەکە نەدەن.
لای خۆیەوە ئالێکس کارۆڵی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای یانەکە شانازی پیشاندا بە هەڵوێستی بێچووەشێرەکانیان لەپای دانبەخۆداگرتن و بڕیاری دروست بۆ بەگژداچوونەوەی دیاردەکە.
🚨 QPR withdraw from competition.
Read more ⤵️https://t.co/QMxo6hb3ir
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) December 15, 2025



